کەجەئێ – ئەوروپا: مەترسی فەرمانێکی نوێ هەیە، پێویستە هەر ئێزدیەک هەستێتە سەرپێ

کەجەئێ – ئەوروپا بە راگەیەنراوێک ئاماژەی بە هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و ماڵباتی بارزانی بۆ سەر شەنگالدا و وتی، " مەترسی فەرمانێکی نوێ هەیە، پێویستە هەر ئێزدی و وڵاتپارێزێک خاوەنداری لە شەنگال بکات و بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان."

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ – ئەوروپا) لەبارەی هەڕەشەکانی عێراق بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ماڵباتی بارزانی لەسەر شنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەئێ – ئەوروپا داوای لە هەموو ئێزدیان و وڵاتپارێزان کرد کە لەدژی 'فەرمانێکی نوێ' هەستنە سەرپێ و بڕژێنە نێو شەقامەکان.

راگەیەنراوەکەی کەجەئێ – ئەوروپا بەم شێوەیەیە:

" لەم ماوەیەی دواییدا بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و ماڵباتی بارزانی و هەندێک هاوکاریان لە حکومەتی عێراق، هێرش دەکرێتە سەر بەها و پیرۆزیەکانی ئێزدایەتی لەسەر خاکی شەنگال. هێرشەکان لە ئاستێکی مەترسیداردان. هەر ئێزدیەکی بە غیرەت و خاوەن چ هزر و فکرێت بێت، پێویستە ناڕەزایی دەرببڕێت. هەڕەشەکان بە واتای فەرمانێکی نوێ دێن، پێویستە هەر ئێزدی و وڵاتپارێزێک هەستێتە سەرپێ و بڕژێتە نێو گۆڕەپانەکان. یەکێتی و یەکگرتن بە خاوەنداریکردن لە بەها و پیرۆزیەکان دەردەکەوێت."

ف.ق