پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی گوڵانی بەرز راگرت

کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە لەبارەى شەهیدانی مانگی گوڵانەوە رایگەیاند "بە رێز و هەستپێکردن و خۆبەقەرزار زانینەوە یادی هاوڕێ حەقی قەرار لە ٤٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا دەکەینەوە و لە کەسایەتیى ئەودا رێز لە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەگرین".

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەى شەهیدانی مانگی گوڵان (ئایار)ەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانى ئەو مانگەى بەرز راگرت و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "وەک بزووتنەوە و گەل پێمان نایە مانگی گوڵان (ئایار) مانگی شەهیدان. لەسەر بنەمای روونکاییەکانى رێبەرایەتى و شەهیدەکانمان، لە بەرامبەر ئەو دۆخەى روو دەدات زۆر زیاتر لەشتەکان تێدەگەین و لە دژیان زیاتر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی بەهێزتر پێشدەخەین".

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی ئازادیی مرۆڤایەتی و لەو دۆخەدا پێی دەنێینە مانگی گوڵانەوە. ئەو پەتایە بە مردنەوە لە هەموو شوێنێک دەدات و کوشتاری نوێی مرۆڤایەتى ئەنجام دەدات. راشیگەیاند "هیچ گومانێک لەوەدا نییە، کە ئەو پەتایە دەرەنجامێکى سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی تێکدەری سروشتە و دیسانەوە پارچەیەکى دانەبڕاوە لە شەڕی جیهانیی سێیەم، کە ماوەى ٣٠ ساڵە بەردەوامیی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە لەلایەک گێژاو و ئەو قەیرانانەی لە کاپتیالیزمدایە قوڵتر دەبنەوە و لەلایەکی ترەوە هەندێک لایەنی سەرمایەدار سەرمایەکانیان چەند هێندە زیاتر دەکەن. سیستمی دەوڵەتپارێز و دیکتاتۆریی فاشیزم و دواکەوتو، کە بە خێرایی لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدان، سوود لە دۆخی ئەو کوشتارە وەردەگرن و دەیانەوێت تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە".

'فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە هەموو شوێنێکی تورکیادا زوڵم و گوشارەکانى زیاتر دەکات'

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە لە هەموو شوێنێکى تورکیادا گوشار و زوڵم دەکات و ئەوەشی راگەیاند "بێشک و گومان فاشیزمی ئاکەپە /  مەهەپە کە پشتبەستووە بە کوشتار و کۆمەڵکوژی، دەیەوێت بە پەتای کۆرۆنا تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. دیکتاتۆریی ئەردۆغان و باخچەلیی فاشیست هێرشی کۆرۆنا، کە مرۆڤایەتیی هەژار لەبەر یەک هەڵدەوەشێنێتەوە بۆخۆیان وەک 'خێر و بەرەکەتی خودا' لێکدەدەنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە بۆ ئەوەى هەموو کۆمەڵگە رادەستی خۆیان بکەن هەتا ئەو شوێنەى لە دەستیان دێت شەڕی دەروونی و سایکلۆژی قوڵ دەکەنەوە. لە لایەکەوە راستی لە گەل دەشارنەوە و لەلایەکى ترەوە هەموو جۆرە قەدەغەکارییەک دەسەپێنن و لەسەر بنەمای هەڵمەتى 'لە ماڵەوە بمێنەرەوە' گوشاری زۆر قورسی لەسەر هەموو کۆمەڵگە دروستکردووە و دەیەوێت بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی".

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە سەرنجی خستە سەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە سەرەتا لە کوردستان و لە هەموو شوێنێکى تورکیادا تاوەکو دەچێت گوشار و زوڵم و داگیرکەریی خۆی قوڵتر دەکاتەوە و وتی "پێش ئەوەى پەتای کۆرۆنا دەربکەوێت لە کوردستان بە دانانی قەیوم دەستی دەگرت بەسەر شارەوانییەکاندا و داگیری دەکردن. لە کاتێکدا کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هەموو رۆژێک مرۆڤەکان گیانیان لە دەست دەدەن، لێبوردن بۆ لایەنگرانی خۆی لە زیندانەکان دەردەکات و ئازادیان دەکات، بەڵام هەموو هێزە دژە فاشیستەکانیان خستووەتە ناو چەپۆکەى کوشتارەوە و یاسای مردنیان بۆ دەرکردوون. مرۆڤایەتی خۆی لە کۆرۆنا ناپارێزێت، بەڵکو دەیانەوێت خۆیان لە تیرۆر و گوشار و فاشیزم بپارێزێت، کە پشتبەستووە بە چەپەڵیی بکوژەکان و قسەکانیان. هەر چۆن زوڵم لە کوردی زیندو دەکەن بەو شێوەیەش مردوەکانیش ئەشکەنجە دەکەن. گوڕستانەکان تێکدەدەن. ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی قورستر کراوە. هەڕەشە لە ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ دەکات و هێرشی پاکتاوکارانە – فاشیستییانە بەڕێوەدەبات و دەیەوێت لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەو هێرشە پاکتاوکاری و فاشیستییانە زیاتر بکات. هێز لە ئەمریکا وەردەگرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ى داوەتە پێش خۆی و هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەى ئازادی و دەیەوێت هێرشەکانیشی زیاتر بکات".

'ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیک خۆی پێشدەخات'

لە راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکەدا باس لە راستیی مانگی گوڵان کراوە، کە وەک بزووتنەوە و گەل لەسەر ئەو بنەمایە دەچینە مانگی گوڵانەوە، کە وەک مانگی شەهیدان پێناسە کراوە و تیایدا هاتووە "لەسەر بنەمای رووناکایی راستیی رێبەرایەتى و شەهیدانمان، لە بەرامبەر ئەو دۆخانەى روودەدەن زیاتر تێدەگەین و لە دژی ئەوانەش هێشتا زیاتر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی بەهێزتر پێشدەخەین. ١ی ئایار رۆژی یەکێتیی کرێکاران و زەحمەتکێشان، پشتیوانی و تێکۆشان لەسەر ئەو بنەمایە پیرۆز دەکەین. بە توڕەیمان لە دژی دیکتاتۆریی فاشیست لەلایەک ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیکی خۆمان پێشدەخەیەن. بێگومان ئەو هەڵوێستەمان لە سەرتاسەری مانگی گوڵان دا بە چالاکییەکانمان لەسەر بنەمای راستیی شەهیدانمان لە دژی دیکتاتۆریی پاکتاکار – فاشیست و سیستمی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک ئێمە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێکۆشانی دیموکراتیک و ئازادمان زیاتر پێشدەخەین.

لەسەر ئەو بنەمایە شەهیدانی مانگی ئایار بەبیر دەهێنینەوە و سڵاو لە ١٨ی گوڵان (ئایار) رۆژی شەهیدان دەکەین. هاوڕێمان حەقی قەرار کە لە رێبەر ئاپۆ لەبارەیەوە دەڵێت؛ 'رۆحی شاراوەی من بوو' لە ٤٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە و بە هەستپێکردن و قەرزداربوونییەوە یادی دەکەینەوە و لە کەسایەتیی ئەودا رێز لە یاد و بیری هەموو شەهیدە قارەمان و پاڵەوانەکانمان دەگرین. لە ٣٥ هەمین ساڵیادی رەمەزان کاپڵان و ئەو دەستەیەى لەگەڵی بوون لە ١٨ی گوڵانی ١٩٨٥ لە گارزان لە شەڕێکدا شەهید بوون، لە ٣٧هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین، کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٣ شەهیدبوون، لە ٤٨هەمین ساڵیادی جەنگاوەری پێشەنگی شۆڕشی تورکیا دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسێن ئینان، کە لە ٦ی ئایاری ١٩٧٢دا شەهید بوون. لە ١٠هەمین ساڵیادی شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانیدا، کە لە ٩ی گوڵانی ٢٠١٠ لە ئیران لەسێدارەدران، لە ٢٨هەمین ساڵیادی هاوڕێ هۆزان مزگین، کە لە ١١ی گوڵانی ١٩٩٢دا لە گارزان شەهید بوو، بە رێزەوە، بە هەستپێکردنەوە، بە خۆ بە قەرزارزانینیانەوە یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێن دەدەین، کە ئامانجەکانیان بە سەرکەوتن بگەیەنین و لەگەڵیان بژیین".

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە "لەگەڵ ئەو شەهیدانەى مانگی گوڵان دا هەموو رۆژێک دەیان قارەمانمان شەهید بوون. وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت، هەر یەک لەو شەهیدانە سیمبول و رەمزێکى مرۆڤایەتین. راستیی زیندوی گەلەکەمان و مرۆڤایەتین و دەژین. نوێنەرایەتیی ئەمڕۆ و داهاتوو و راستیی ئێمە دەکەن. نوێنەرایەتی و سیمبولی خۆبوونی ژیانی ئازاد، جەنگاوەربوونی شۆڕشگێڕ، ئازایەتی و فیداکارن. تاکە هێزی پەکەکەن کە تێکناشکێنرێن و هێزی بنەڕەتین، کە ئێمەى بە ئەمڕۆ گەیاندووە. هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک هێزی بنەڕەتیی ئێمەن. ئەوەى دوژمنی فاشیست دەکوژێت و ئیرادە و ورەی پۆڵاین بۆ گەلەکەمان دروست دەکات شەهیدە قارەمانەکانمانن. ئێمە قەرزداریانین. هەموو شتێک لەوانەوە فێر بووین، لەسەر ئەو بنەمایە زانستییانە خۆیان بەرێکخستن کرد و تێکۆشان. دەستکەوتەکانمان لەسەر ئەو بنەمایە بەدەستهاتن. بە ناوی کوردبون، کوردستان و ئازادی هەر چییەک کرابێت و بەدەستهاتبێت بەهۆی تێکۆشانی ئەوانەوە ئەنجامدراوە و بەدەستهاتوە.

'دەبێت مانگی گوڵان وەرسوڕێنین بۆ مانگی شۆڕشگێریی هێژای شەهیدان'

بۆ ئەوەى لە راستیی شەهیدە قارەمانەکانمان بەشێوەیەکى راست و پێویست تێبگەین و بە شێوازێکى سەرکەوتوانە ئەو راستییە بەدی بهێنین هەر چەند هەوڵ بدەین هەر کەمە. دەبێت لە ٤٤هەمین ساڵیادی شەهیدانماندا، ئێمە لە مانگی شەهیداندا لەسەر ئەو بنەمایە لە راستیی شەهیدە قارەمانەکانمان نزیک ببینەوە. دەبێت ئێمە بەو شێوەیە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین و لێیان تێبگەین. پێویستە لە هەموو شوێنێک شەهیدەکانمان زیارەت بکەین، مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدەکانمان بەڕێوەببەین، لەسەر راستیی شەهیدەکانمان بین و دەبێت بەپێشخستنی رەخنە و رەخنەدانی راست لەسەر هێڵی شەهیدەکانمان خۆمان پاک بکەینەوە و سەرلەنوێ ببینەوە ئاستی جەنگاوەران و وڵاتپارێزانى سەرکەوتوو. دەبێت ئێمە مانگی گوڵان وەرسوڕێنین بۆ مانگێگی شۆڕشگێڕیی هێژای شەهیدەکانمان و مانگێکی بەرخودانی پڕ لە سەرکەوتن لە دژی هۆشمەندی و سیاسەتی فاشیست – پاکتاوکار.

ئێمە ئەوە لە یاد ناکەین، کە لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێکدا راستیی شەهیدان، رێگای راست و دروستمان پیشاندەدەن. ئەوەى کە هەموو دژواری و زەحمەتییەکان تێکدەشکێنێت و هەموو لەمپەرەکان هەڵدەگرێت راستیی شەهیدەکانمانە. ئەوەى بوارمان دەدات، کە هەموو کات سەرکەوتوانە تێبکۆشین هۆکارەکەى راستیی شەهیدەکانمانە. هەر چۆن کە دوێنێ بەو شێوەیە بوو، ئەمڕۆ و سبەینێش ئەو راستییە هەر بەو شێوەیە دەبێت. بۆ ئەوەش لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە بەپشتبەستن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە و تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، رێ و رێبازی کاریگەر و راستییەکانی ئەو تێکۆشانەى کە پێشمانخستووە، لە راستیی شەهیدەکانمانەوە فێر بووین. ئەو تێکۆشانەى کە بتوانێت ئێمە بە سەرکەوتن بگەیەنێت، ئێمە لەسەر رێگای شەهیدە قارەمانەکانمان پێشیدەخەین. لەم کاتەدا ئێمە زیاتر خاوەنداری لە راستیی شەهیدەکانمان دەکەین. زیاتر و زیاتریش لەو راستییە تێدەگەین و سەرکەوتوانەتر ئەو راستییە بەدی دەهێنین. ئاوایە، کە لەم کاتەدا ئێمە دەتوانین باشتر یارییەکانى ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست ببینین و لە دژی ئەو هێزانە تێکۆشانێکى کاریگەرانە بگرینە دەست و بەڕێوەی ببەین.

لەسەر ئەو بنەمایانە جارێکیتر سڵاو لە ٤٤هەمین ساڵیادی شەهیدانمان و مانگی شەهیدانمان دەکەین، جارێکیتر لە کەسایەتیی هەڤاڵ حەقی قەرار، محەمەد قەرەسونگور و هۆزان مزگین دا  بە رێز و قەرزرداییەوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە. هەموو هەڤاڵانی حیزب، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان بانگ دەکەین، کە لەسەرتاسەری مانگی گوڵاندا لەسەر راستیی شەهیداندا کار و چالاکی بکەن و رێ بکەن و زۆر زیاتر لە شەهیدەکانیان تێبگەن و راستیی شەهیدەکانمان بەدی بهێنن".

ژ.ت