لە شیلادزێ خۆپێشاندان دەستی پێکرد

سەرەڕای ڕێگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەزاران کەس لە خەڵکی شیلادزێ ڕژانە سەر شەقامەکان لە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکانی تورکیا.

پەیمانێرمان لە شیلادزێ محەمەد ڕێکانی پێی ڕاگەیاندین، کاتژمێرێک لەمەوبەر بەهەزاران هاوڵاتی خەڵکی شیلادزێ لە دژی بۆردومان و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕژانە سەر شەقامەکان.

خۆپێشاندان لە ناوبازاڕی شیلادزێ دەستی پێکرد و لە ئێستادا بەرێگاوەن دەچن بەرەو جێگای ئەو کۆمەڵکوژییەی کە سوپای تورکیا دوێنێ ئەنجامیدا و پێنج هاوڵاتی مەدەنی گەنجی شیلازدێ شەهیدبوون.

هاوکات پەیامنێرمان ڕایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) ‌ هێزێکی زۆری لە شیلادزی کۆکرۆدتەوە بۆ پارستنی بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شێلادزێ.

ڕ.ح