لە کەرکوک حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران

بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند کە حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە تۆمارکراون.

ئەم شەو پشکنینی ژمارەیەک هاووڵاتی کەرنتینە کراو لە شاری کەرکوک گەڕاوەتەوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینە دەرکەوتووە کە حەوت کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

ئەو کەسانەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیف بووە بەرکەوتووی تووشبوویەکی پێشوو بوون کە خەلکی گەرەکی(پەنجا عەلی) بووە.

لە ئیستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاری کەرکوک تووشی ڤایرۆسەکە بوون ٤٠ کەسن، لەو ٤٠ کەسە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسیان چاکبوونەوەتەوە، لە ئیستاشدا ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن ١٢کەسن.

ز.ش