هێزەکانی گەریلا لە چەلێ لە بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای تورکیدا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە گردی ستونێ لە سەنگەر و پەناگانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:

"١١ی ئایار کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی ستونێ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران. ژمارەی سەربازە کوژراوەکان نەزانرا.

فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گوندی میرخانا و کەستایان بۆردومان کرد

لە نێوان ١٢ی ئایار کاتژمیر ١٦:٠٠ و ١٣ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ دا فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەری شەڕی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان گوندی میرخانایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر باخچە و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.

١٢ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان شەڕ گوندی کەستای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق