کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا.

لە خاڵی سنووری "نۆکان- کانی زەرد" لە سەردەشتی سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی "محمەد ئیبراهیم زادە" کە خەڵکی گوندی "نەبی ئاباد"ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتە، کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران کوژراوە.

ف.ق