کەجەدە هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆسەر کۆبانێ بە توندی شەرمەزار کرد

کەجەدە ڕایگەیاند، کورد لە هەر دەڤەرێکی جیهان کەمێک بهەسێنەوە، دەبنە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژی دەولەتی تورک کە دوێنێ لە کۆبانێ کرد شەرمەزار کرد.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لەبارەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک کە دوێنێ لە گوندی هەلینجی کۆبانێ ئەنجامیدا و ٣ ژنی کورد کوژران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"، کورد لە هەر دەڤەرێکی جیهان کەمێک بهەسێنەوە، دەبنە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. دوای هێرشی دژی کەمپی مەخموور کە لەژێر جاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبهەڵگرەکانی گوندی هەلیجی کۆبانێیان بۆردومان کرد و ٣ ژنی کوردیان شەهید کرد. ئێمە هێرشەکە بە توندی شەرمەزار دەکەین.

دوژمنیایەتی گەلی و ژنان بووەتەوە کێشەی سەرەکی دەسەڵاتداری. ماوەیەک لەمەوبەریش زۆر جار رامانگەیاند، و جارێکیتر دەیلێینەوە کە دەسەڵاتداری چەند هێرش بکات هەر لەناو دەچێت. پێویستە گەلەکانمان بەشداری لەو شەڕانەدا نەکات کە دەسەڵاتداری دەیەوێت لەنێوان گەلاندا بەرپای بکات. لەگەڵ ئەوەی دەسەڵات دەزانێت کێشەی کورد بە شەڕ و سیاسەتی فشار چارەسەر نابێت و هیچ سوودیک بە کۆمەڵگا ناگەیەنێت، تەئکید لەسەر بەرژەوەندیەکانی و شەڕ دەکاتەوە."

ف.ق