گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی چەلێ زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی-هەپەگە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە ٦ی حوزەیران لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛

چالاکیەکەی دژی سەربازان لە خەرەگۆل

لە کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لە دژی یەکێنەکانی دوژمن لە گردی خەرەگۆل لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی توند لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

سەربازەکان لە گردی لێلکان کرانە ئامانج

هێزەکانمان لە کاتژمێر ٢٣:١٥ خولەک لە دژی سەربازانی تورک لە گردی لێلکانی هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە توندی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان نەزانرا.

لە خواکورک هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی دوژمن

لە کاتژمێر ٢٣:٥٠ خولەک هێزەکانمان لە گردی شەهید دەروێش لە هەرێمی خواکورک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دوژمن. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا."

ز.ش