خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد

خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس بە راگەیەندراوێک داوایان لە هەموو کەس کرد کە خاوەنداری لەو دۆسیەیە بکەن.

خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ سەبارەت بە کۆمەڵکوژی لە پاریس کە تیایدا ٣ کەس کە یەکێکیان هونەرمەندە تیرۆر کران راگەیەندراویانداو رایانگەیاند کە دەبێت بکوژان دادگایی بکرێن.

راگەیەندراوەکە لە لایەن نەواف ئەحمەدەوە خوێندرایەوە.

ئەحمەد وتی، "هێرشەکەی پاریس شەرمەزار دەکەین. لەو هێرشەدا ٣ کەس شەهیدبوون و سێ کەسیش برینداربوون. سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدان دەکەین. ئەو رووداوە بۆ تەواوی گەلان دژوارە. دەبێت زۆر بە رژدی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوە بکرێت و بکوژەکان دادگایی بکرێن. بکەران و رقی ئەوان لە فاشیزمەوە سەرچاوە دەگرێت.

ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە خاوەنداری لەو دۆسیە بکەن و هەڵوێستیان هەبێت".

هـ . ب