لە هێرشەکەی سەر کۆبانێ دا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایانگەیاند، شەڕڤانێکیان بە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر کۆبانێ شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، شەڕڤانێکیان لە هێرشەکەی سەر ڕۆژئاوای کۆبانێ دا شەهید بووە.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا ئەوەش هاتووە: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو کەس و گروپ و کۆمەڵانە، کە هاوکاری دەگەیەننە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە هەموو ڕوویەکەوە دەکاتە ئامانج. ئەمڕۆ یەکێک لە شەڕڤانانی ئێمە لە ڕۆژئاوای کۆبانێ، لە نزیک ماڵەکەی خۆیان سەردانی ماڵێکی دەکرد لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کرای سەر و شەهید بوو".

ژ.ت