لە ئیلح خەبات بۆ یەکێتی نەتەوەیی: بە یەکێتی گۆشەگیری دەشکێت

شاندی کەجەدە، تاژ، دەبەپە وهەدەپە بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە ئیلح دەستیان بە کارکرد. بەشداربووان دەستنیشانیانکرد کە بە یەکێتی دەتوانین گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بشکێنین. هەروەها ئاماژە بەگرینگی کۆبوونەوەی ٢٩ی کانوون کرا.

هاوسەرۆکی گشتی و بەرێوەبەری کەجەدەم دەبەپە، تەڤگەری ژنانی ئازاد، دەبەپە و هەدەپە، دوای هەوڵدان بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە سێرت، لە ئیلح-یش دەستیان بەکارکرد.

شاندەکە  پێنج ڕۆژ لە ئیلح کاردەکەن و دواتر لە ڕۆژی ٢٩ی کانووندا ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکدەخەن.

شاندەکەی کەجەدە، تاژ، دەبەپە و هەدەپە وێڕای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربارەی کار و چالاکییەکان لە ئیلح لە بینای لقی گەنەل-ئیشێ کۆنفرانسێکی چاپەمەنی بەڕێوە برد.

هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئوزتورک، چالاکی تاژێ، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە کەسکین بایندر، پەرلمانتاری هەدەپە عایشە ئاجار باشاران، نەجدەت ئیپەکیۆز، دەرسیم داغ، هاوسەرۆکی ئیلح کە لە کارەکەی دوور خرایەوە سونگول کۆرکماز و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

' ٢٩ی کانوون کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوە دەچێت'

کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ئەوەی خستەڕوو کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە گەلێک شاران دەگەڕین، کار دەکەین و داخوازیەکانی گەل وەردەگرین. بایندر وتی، " ئێمە ئەمڕۆ لە ئیلحین. لە شار، گەڕەک و گوندی کوردستان و تورکیا، لە دژی شاڵاوی ترسی فاشیزم تێکۆشان دەکەین. لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەل تێکۆشان دەکەین.دوای شڕنەخ، وان، ئیستانبول، سێرت ئێمە ئیستا لە ئیلح-ین. دوای کۆبوونەوەی گەل و سەردانی ناوچەکان  ئێمە لە ٢٩ی کانووندا بە کارو خەباتی خۆمان گۆشەگیری بشکێنین."

هاوسەرۆکی دەبەپە بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن لەخواردنی لە دژی گۆشەگیری وەبیر هێنایەوە و دەستنیشانیکرد کە بە بەهێزتر کردنی کاروخەبات بۆ یەکێتی گۆشەگیری تێک دەشکێت.

شاندەکە دوای ڕاگەیەنراوەکە بۆ سەردانیکردنی ناوچەکان بەڕێکەوتن.

ک-ش