داواکاری گشتی داوای سزادانی لەیلا زانا دەکات

بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" بۆ لەیلا زانا، داواکاری گشتی داوای سزادانی دەکات.

لە چوارەمین دادگایی کردنی سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا کە بە تۆمەتی"پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" دۆسیەی بۆ کراوەتەوە، لە دادگای ٢٧ی تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە، زانا لەگەڵ پارێزەرەکەی لە دادگای فارقین بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

لە دۆسیەی 'پروپاژگاندای ڕێکخستنی' داوای سزادانی ئەندامێتی دەکرێت

بەهۆی٤ وتار و ٣ دابەشکردنی بابەت، لە دیجیتاڵ میدیا لە سەردەمی چالاکییەکانی هەڵبژاردنی١٥ی 2014، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر لەیلا زانا تۆمار کراوە، هەروەها داواکاری گشتی لە دانیشتنی پێشوودا بە تاوانی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" لە دژی سکاڵای یاسایی تۆمار کرد. بەڵام دواتر داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە مەرجەکانی "ئەندامێتی ڕێکخستن"ی دادگای باڵا جێبەجێ کراوە و داوای کردووە زانا لەسەر بانگەشەی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" سزا بدرێت.

لەسەر داوای ئیبراهیم چەلیکر پارێزەری زانا، دادگا داواکەی قبوڵ کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢ی تەمموز دواخست.