لە شاری بورسا زیاتر لە ٢٠کەس دەستبەسەر کران

لە شاری بورسا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کران.

ڕەشبگیریی سیاسی لە باکوور و تورکیا

لە چوارچێوەی ڕەشبگیرییە سیاسیەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا لەسەر داواکاری گشتی بورسا، سەرلەبەیانی هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ لە شاری بورسا، لە ئەنجامدا سابیحە تۆکتاش، ساڵیحا تۆکتاش، نەسیبە ئاکان، یوسف یاگز، مەحموود یڵدرم، سەدیە چەلیک، نورجان ئاپاکان، ئەلیف کاراتەکین، مەزڵوم ئایماز، ئەمینە بۆرنە، یوسف ڤوراڵ، بەگشتی زیاتر لە ٢٠ کەس کە ناویان نەزانراوە دەستبەسەر کران.

زانراوە بە تۆمەتی ئەوەی "پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخستنی تیرۆریستیی" کردووە لێکوڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی بورسا.