لە زیندانی جۆری ئیی کورکوچولەر لە ئەدەنە ئاگر کەوتەوە

ئەم بەیانییە لە زیندانی داخراوی جۆری ئی لە کورکوچولەری پارێزگای ئەدەنە ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە بە دەستێوەردانی تیمی ئاگر کوژێنەوە کۆنترۆڵکرا.

زیندانی داخراوی جۆری ئی لە کورکوچولەر لە پارێزگای ئەدەنە ئەم بەیانییە بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی تیا کەوتەوە.

ئاگرەکە لەلایەن ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی تەندروستیش رۆیشتن بۆ ناو زیندانەکە.

لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە و زیانە مرۆییەکانی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت