ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە مێلبۆرن پیرۆزکرا

کوردستانیانی دانیشتووی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا ١ی نۆڤەمبەر (١ی تشرینی دووەم) ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆزکرد.

کوردستانیانی دانیشتووی مێلبۆرن لە ئوسترالیا لە ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لەبەردەم بینای ناڤ – کورد لە مێلبۆرن کۆبوونەوە.

کوردستانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری چالاکییە پیرۆزباییەکە بوون. ئەنوەر ئەردۆغان جێگری وەزیری دادی ڤیکتۆریا لەبارەی پرۆسەی بەرخۆدانی کۆبانێ-یەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.

لە پیرۆزباییەکەدا بە مۆسیقای پڕ لە جۆش و خرۆشی سەردال شایی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ بەڕێوەچوو.

ژ.ت