تەکین یولداش: ئولاش پێشەنگمان بوو
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆموونارانی شۆڕشگێڕ/تەڤگەری ئازادی یەکبوون (DKP-BOG) تەکین یولداش وتی: "هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ لە ژیانیدا شۆڕشێکی پێکهێنا و بە شێوە ژیانی و شۆڕشگێڕییەوە بوو بە پێشەنگمان.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆموونارانی شۆڕشگێڕ/تەڤگەری ئازادی یەکبوون (DKP-BOG) تەکین یولداش وتی: "هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ لە ژیانیدا شۆڕشێکی پێکهێنا و بە شێوە ژیانی و شۆڕشگێڕییەوە بوو بە پێشەنگمان.
تەکین یولداش لە ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونی فەرماندەی شۆڕگێڕ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆدا، یادی ئەو فەرماندەیەیی کردەوە. ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەڵمەتی ڕەقەدا لە تێکۆشان دژی چەتەکانی داعش شەهید بوو.
تەکین یولاداش سەرنجی خستە سەر کەسایەتی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ و ئەمەی وت: " هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ بە شێوەیەک بوو، کە بۆ هەموومان بوو بە نمونەیەک. لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئاشنایبووم. هەموو کات لە هەستی باوەڕداری و شۆڕشگێڕیدا بوو. بە تێکۆشان و پراکتیکەکانی بوو بە پێشەنگمان. بە شێوە ژیانی بوو ڕێنیشاندەرمان. بە تایبەت لە بەرخۆدانەکانی گازیدا وەک سیمبوڵێک دەناسرێت."
هەر لە درێژەی قسەکانیدا تەکین یولداش باسی لە بەشداربوونی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: "بەشداریکردنی هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەڵگری گرنگیەکی زۆربوو. تەڤگەری ئازادی یەکبوویی لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا دامەزرا. لەو قۆناغەدا بە پێشەنگایەتی هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ پێشکەوت. هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ بەشداری لە هەڵمەتەکانی منبج و ڕەقەی کرد. یانی دەتوانین بڵێین هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ بە شێوە ژیانەکەی شۆڕشێکی لە ژیانی خۆیدا پێکهێنا. لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهید ئولاش دەکەینەوە و لە کەسێتی ئەودا بەڵێنی گەورەترکردنی تێکۆشان دووبارەدەکەینەوە."