بە دیمەن

ماک دژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نسێبین چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری و قڕکردنی سەربازی و سیاسی دەوڵەتی تورک، لەڕێگەی تەقەمەنی دەستکردەوە چالاکیان دژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نسێبین ئەنجامداوە.

چالاکییەکانی ماک

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "جەنگاوەرەکانمان لە ١١ ی ئایار لە نزیک کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوچەی نسێبین دژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەشکەنجەدەر لە شەقامی جمورییەت، لەڕێگەی تەقەمەنی دەستکردەوە چالاکیان ئەنجامداوە".

ماک ڕایگەیاند چالاکێکە وەڵامێکە دژی گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی و سیاسی لە کوردستان.