سکاڵای پەیوەست بە ٩ ڕۆژنامەوان ڕەوانەی دادگا کرا
سکاڵای پەیوەست بە دۆسیەی ٩ ڕۆژنامەوان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ٢٥ی ئەستەمبوڵ کرا.
سکاڵای پەیوەست بە دۆسیەی ٩ ڕۆژنامەوان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ٢٥ی ئەستەمبوڵ کرا.
لە چوارچێوەی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ٢٣ی نیسان لە ئەستەنبوڵ پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سولین دال، یەشیم ئالجی، بەستە ئارگات بالجی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایوومات، لە ئەنقەرەیش پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا محمەد ئاسلان و لە ڕحایش پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک دەستگیرکران. لەو ڕۆژنامەوانانەی ڕەوانەی دادگای چاگلایان کرا، محەمەد ئاسلان، ئەسرا سۆلین دال و ئەردۆغان ئالایوومات بە پاگەندەی "ئەندامێتی ڕێكخستن" ڕاگیران.
داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ کۆتایی بە لێپرسینەوەی لە رۆژنامەوانان هێناو و تۆمەتنامەی ڕۆژنامەوانانی بۆ دادگایی گرانی ئەستەنبوڵ نارد.