هەپەگە: کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیە، کامێرایەکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج و لەناوبرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"هەرێمی خاکورک؛

ڕۆژی ٨ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ لە شاخی شەهید ئاخین داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج و دوای چالاکییەکە هەرێمی کۆلیت بە درۆنی شەڕکەر بۆردومان کرا.

لە ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی شەهید دەلیل؛

ڕۆژی ٩ی ئایار، کاتژمێر ٠٨:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیە بە تاکتیکی نیشانشکێنی کامێرای چاودێری داگیرکەران کرایە ئامانج و لە ئانجامدا ١ کامێرای چاودێری لەناو برا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ڕۆژانی ٥، ٦، ٧، ٨ و ٩ی ئایار، هەرێمەکانی گارێ گۆڕەپانی دێڕەش، شاخی زەنگلێ، مەیرۆکێ، شاخی ڕەشید و شاخی حەفتەباخی بەگشتی١١ جار، هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازە، بێشیلی، بازێ، دەرگەلێ بە گشتی ٩ جار، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٥ جار، هەرێمی خاکورک گۆڕەپانی سنینێ، لولان و کۆلیت ٧ جار، هەرێمی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە زاپ ٢ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی سلێ، کوزینە و زەرگەلێ ٥ جار، بە گشتی ٣٩ جار لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراوە.

لە ڕۆژانی ٦، ٨ و ١٠ی ئایار، هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە، گوڵکا، دەرگەلێ و قەسروکێ بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.