هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح: ١١٠ هەزار فەلەستینی ناچار بە هەڵهاتن بوون

کاربەدەستانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاماژەیان بەوەدا؛ بە هۆکاری هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح، زیاتر لە ١١٠ هەزار فەلەستینی ناچاربوون لەو شارە هەڵبێن.

سەرۆکی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆی (OCHA) جورجیوس پتروپولوس لە غەززە ڕایگەیاند: ڕۆژانە نزیکەی 30 هەزار کەس لە شارەکە هەڵدێن.

جورجیوس پتروپولوس ئەوەیشی ڕاگەیاند: زۆرێک لەو کەسانە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، ناچاربوون پێنج، شەش شوێنی خۆیان بگوازنەوە.

هەروەها کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف وتی: "دۆخەکە کارەساتبارە" ناوهێنا.

شەڕ و بۆردوومانەکان لە بەرەی لوبنانەوە بەردەوامە. حزبوڵا ڕایگەیاند لە باشووری لوبنان سەرلەبەیانی ئەمرۆ سەربازێکیان کوژراوە. لە ٨ی تشریینی یەکەمەوە تا ئێستا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سوریادا، ٢٩٦ ئەندامی حزبوڵا کوژراوە.