بە دیمەن

ئەو خەڵکەی گەیشتنە بەنداوی تشرین کرانە ئامانج: ٣ شەهید و ١٩ بریندار هەن_نوێکرایەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دیسانەوە ئەو خەڵکەیان کردە ئامانج کە بۆ بەشداریکردن لە چالاکی ئێشکگری لە کانتۆنی فوراتەوە گەیشتنە بەنداوی تشرین، ٣ شەهید و ١٩ بریندار هەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دیسانەوە خەڵکی کانتۆنی فوراتی کردە ئامانج کە خۆیان گەیاندە بەنداوی تشرین. لە ئەنجامدا ٣ کەس شەهیدبوون و ١٩ کەس بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەو خەڵکەیان کردە ئامانج کە لە کانتۆنی فوراتەوە بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ تاوەکو بەشداربن لە چالاکی ئێشکگری. لە ئەنجامدا شۆفێری ئامبوڵانسێک شەهید بوو، ٤ کەسیش برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە، ٥ جار کاروانی گەل کە بەرەو بەنداوی تشرین دەچوون و چالاکوانانی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین، ڕاستەوخۆ کردە ئامانج.