بۆ یادی ٥٠ ساڵەی پەکەکە گۆرانییەک ئامادەکرا

گروپی ئامارا بە بۆنەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکەوە گۆرانییەکی نوێی بەناوی "گەریلام" ئامادەکرد.

گروپی ئامارای سەر بە کەوانی زێڕین، بەبۆنەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکە گۆرانییەکی بە ناوی "گەریلام" ئامادە کرد.بۆ کلیپی گۆرانییەکە دیمەنەکانی ژیانی گەریلا بەکارهێنراون. هەروەها باس لە بەرخودانی ٥٠ ساڵەی پەکەکە و تێکۆشانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان دەکرێت.

گۆرانییەکە لە هەڵبەست و ئاوازە خۆزا هارونە، لە ماوەی سێ مانگدا ئامادە کراوە.

گروپی ئامارا ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە. بە زاراوە جیاجیاکانی هەر چوار بەشی کوردستان گۆرانی بەرهەم دەهێنێت.

گۆرانییەکانی "ئاپۆ" ، "ئاپێ مە"ی لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەرهەمهێناوە.

هـ . ب