باریانا، موزیکژەنی گەنج کە شوێن خولیاکانی کەوتووە

باریانا سیدۆ کە لە کەمپی سەردەمی شەهبا دەژی، سەرباریهەلومەرجی کۆچبەری و لەمپەر و ئاستەنگیەکان، کاربۆ هێنانەدی خولیا و خەونەکانی لە بواری موزیک دەکات.

باریانا سیدۆ خەڵکی گوندی چۆلاقای  سەربە ناوچەی جندرێسی عەفرینە، ئێستا لە شەهبا کۆچبەرە. ١٦ ساڵیەتی. لە منداڵیەوە خولیای موزیکی هەبووە، بۆیەوە رژێک ببێتە هونەرمەندێکی ناودار. بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێرشەکانی بوونە لەمپەر لەبەردەم خەونەکانی باریانا. دوای ئەوەی لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ خەڵکی عەفرین کۆچبەر بوون، باریانا سیدۆ لە شەهبا گیرسایەوە، تا لەگەڵ خەڵکی شارەکەی درێژە بە بەرخودان بدەن و بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ عەفرین.

باریانا سیدۆ لەبارەی سەرەتای هەنگاوەکانی لە بواری موزیک قسەی کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی لە ناو خێزانێکی هونەرمەنددا دەژیم، باوک و برا و خوشکەکەم گۆرانیبێژ و موزیکژەنن، من حەزی زۆرم بۆ هونەر و موزیک لەلا دروست بوو. لەبەر ئەوەی منداڵ بووم و دەچوومە خوێندنگە زۆر نەمدەتوانی خۆ بەرەوپێش ببەم. بەڵام دوای کۆچبەری لە شەهبا من چوومە ناو گروپی منداڵان و لەوێ گۆرانیم وت. لەوێوە خۆشەویستی من بۆ گیتار زیادی کرد.

'من زنجیرەکانی کۆجبەریم پساند'

باریانا لە درێژەدا وتی، "کاتێک حەزم لە فێربوونی گیتار کرد، دەرفەت و توانای ئەوەم نەبوو کە فێربم. بەڵام بە هۆی خوشکە موزیکژەکەم و مامۆستای کەمان کە لە شەهبا وانەی کەمانی دەوتەوە، من فێری کەمان بووم. هەر کەسێک فێری ژەنینی کەمان بێت، دەتوانێت هەموو ئامێرە موزیکیەکانی دیکە کە ژێدارن بژەنێت. گیتارێکم دابین کرد و لە رێگەی کۆرسی ئۆنلاینەوە خۆم فێری ژەنینی کرد. بە پێداگری خۆمەوە زنجیرەکانی کۆچبەریم پساند و وردە وردە فێری ژەنینی کەمان و گیتاربووم".

'لە ناوەندی کولتوری هیلالی زێڕین ئەندامێکی سەرەکیم'

باریانا سیدۆ باسی لەوەکرد کە لە رێگەی پەروەردەکردنی خۆیەوە و بە هاریکاری بنەماڵەکەی، لەناو دەزگای کولتوری ژنانی هیلالی زێرینی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بووەتە ئەندامێکی سەرەکی و بەم وتانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئێستا لە شەهبا و لە ناو گروپەکانی هیلانی زێرین کەمان، گیتار و دەف دەژەنم و هیوادارم کە زیاتر خۆم بەرەو پێشەوە ببەم و بگەمە ئامانجەکەم".

هـ . ب