دەرهێنەری ناوداری ئێران مێهرجویی و هاوژینەکەی کوژران

دەرهێنەری ناودار داریوش مێهرجویی کە بوووە هۆی ناسینی سینەمای ئێران لە ئاستی نێونەتەوەییدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوژینەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە نزیک تاران کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میزان ئۆنلاین، حسێن فازلی-هەرکەندی، کە سەرۆکی دادگای دادوەریی پارێزگای ئەلبۆرزە لە ڕۆژئاوای تاران، ڕایگەیاندووە،"بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە کە داریوش مێهرجویی و هاوژینەکەی کە بە چەقۆ لەملیان دراوە کوژراون".

 ڕاگەیەندراوە، سینەماکار مێهرجویی کاتژمێر نزیک ٢١:٠٠ پەیامێکی بۆ مۆنای کچی ناردووە لە ماڵی خۆیان لە گەورە شاری کەرەج کە ٤٠ کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە.

 کاتێک مۆنا دوای کاتژمێر و نیوێک دەچێتەوە ماڵەوە، تەرمی دایک و باوکی بەکوژراوی دەبینێت.

 وەزیری ڕۆشنبیری محەمەد-مەهدی ئیسماعیلی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، دەبێت هەموو وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە خەمناک و پڕ لە ئازارە ڕوون بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی ئێعتماد چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هاوژنیی ئەو سینەماکارە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی کە ماوەیەک لەمەوبەر هاوژینەکەی لەلایەن کەسێکەوە کە بێ ئیزن چووەتە مالەوە، هەڕەشەی لێکراوە.

 فازڵی-هەرکەندی وتی: تا ئێستا هیچ سکاڵایەک لەسەر چوونە ژوورەوەی نایاسایی بۆ نێو ڤێلای بنەماڵەی مێهرجویی و دزینی کەل و پەلەکانیان نەکراوە".

 هەتا ڕۆژی یەکشەممە چۆنییەتی ئەو کوشتنانە ئاشکرا نەکراوە وهیچ کەس دەستبەسەر نەکراوە.

 داروێش مێهرجویی تەمەن ٨٣ ساڵ لە ماوەی ٦٠ ساڵ پێش و دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ وەک دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووس کە یەکێک لە گەورەترین نوێنەرەکانی سینەمای ئێران دادەنرا، رووبەرووی سانسۆر کرابووەوە.

 ساڵی 1969 کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی گاڤ کرد کە یەکێک لە یەکەمین فیلمەکانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤەندیک 1971 لە بە شایستەی خەڵاتی ژێژنەکە دیاری کرا. واحیدە محەممەدیفەڕ هاوژینی تەمەن ٥٤ ساڵ، هەروەها سیناریۆنووس بووە.

 داریوش مێهرجویی لە ٨ی ژانویە  ١٩٣٩ لە تاران لە دایکبووە، ساڵانێکی زۆر لە ئەمریکا ژیاوە، پێش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ئەمریکا فەلسەفەی خوێندووە و لەوێ گۆڤارێکی ئەدەبی دەرکردووە.

 لە ساڵی 1966 یەکەم فیلمی خۆی بەناوی Diamant 33 بڵاوکردەوە کە پارۆدی فیلمەکانی جەیمس باند بوو.

 بەردەوام بوو لە دروستکردنی فیلم بە لایەنی کۆمەڵایەتی بەهێزەوە وەک گاڤ لە ساڵی ١٩٦٩، ئاگایە حەلوو لە ساڵی ١٩٧٠، دایرەی مینا لە ساڵی ١٩٧٤ و هامون لە ساڵی ١٩٩٠.

 دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979، داریوش مێهرجویی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەرەنسا ژیاوە و لەوێیش دەرهێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری-درامای (Le Voyage au pays de Rimboud)ی کردووە.