فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" خەڵاتێکی تری بەدەستهێنا

لە سوید، لە ڤیستیڤاڵی فیلمدا، فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا.

لە هەشتەمین ڤیستیڤاڵی (Vasteras and Nordic) کە لە سوید بەڕێوەدەچێت، فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" کە لەلایەن کۆمیونی فیلمی ڕۆژئاواوە دەرهێنراوە، لە بەشی فیلمی درێژدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا.

بە ناوی دەستەی فیلمەکەوە، گرین کاسیگرا، لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید بەشداری مەراسیمەکەی کرد.

ئەحمەد عاریف هەجانۆ، لە فیلمەکەدا بە کاراکتەری حوسێن ڕۆڵ دەگێڕێت، خەڵاتی باشترینی ئەکتەری بەدەستهێنا. هەجانۆ، بێجگە لە فیلمێکی کورت، هیچ ئەزموونێکی نواندنی تری نییە، ئێستە وەک وەستایەک لە کۆبانی دەژی.

فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" لە دەرهێنانی ڕێگەر ئازادە، لەگەڵ ڤیستیڤاڵی (Vasteras and Nordic) کە لە سوید بەڕێوەدەچێت، چوارەمین خەڵاتی وەرگرت. لە ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا خەڵاتی وەرگرتووە.

بڕیار وایە، مانگی داهاتوو، فیلمەکە لە ڤیستیڤاڵی فیلمە کوردییەکان پیشان بدرێت.