کلیپێکی نوێ بۆ ژینا ئەمینی ئامادەکرا

میوزیکژەن، ڕدڤان عیبری بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی گۆرانییەکی بڵاوکردەوە.

میوزیکژەن، ڕدڤان عیبری گۆرانییەکی بۆ کچە کورد، ژینا ئەمینی ئامادە کردووە، کە ڕۆژی ١٦ی ئەیلول لە ئەنجامی ئەشکەنجەی پۆلیسی بە ناو ئەخلاقی تاران گیانی بەخت کرد.

گۆرانییەکە کە ھاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن کۆم میوزیک ئامادە و بڵاوکرایەوە، تیشک دەخاتە سەر تێکۆشانی ژنان.

ژ.ن