لە بەرلین پێشانگای 'دڵی رۆژهەڵات' کرایەوە

پێشانگای 'دڵی رۆژهەڵات' کە کەلوپەلی کەلەپوری و ئایینی کورد تیایدا نمایش دەکرێن، تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە زیتادێڵ سپانداو کراوەیە.

 

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا پێشناگایەک کە تایبەتمەندییەکانی کۆمڵگا ئیتنیکی و نەتەوەییەکان دەخاتەڕووم بە ناوی "دڵی رۆژهەڵات" کراوەتەوە.

پێشانگاکە بە هاوکاری نوسینگەی ئاشتنی ژنانی جەنی، ناڤ بەرلین، کوردیش سەنتەروم، هینبون و ئەکادیمیای ئێزدی لەلایەن د. تۆماس مرامەر کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا کە لە زیتادێڵ-زاک (ناوەندی هونەری هاوچەرخ) کرایەوە و وێنە و کەلوپەلەکان کە ئایین و کولتوری کوردی نیسان دەدەن و هەروەها وێنەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان نمایش کران.

هاوڵاتیانی ئەڵمانی و کوردستانیش پێشوازی زۆریان لە کردنەوەی پێشانگاکە کرد.

لە کردنەوەی پێشانگاکەدا د. تۆماس کرامەر بە هۆی پێشوازی زۆرەوە سپاسی میوانانی کرد و رایگەیاند، لە رێگەی پێشانگاکەوە دیمەنێکیان بۆ ناساندنی کوردان، کوردانی ئێزدیی و ئەرمەنییەکان نەخشاندووە.

پێشانگاکە تا یەکی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ هەموو رۆژێک جگە لە رۆژانی پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٧ کراوەدەبێت و رۆژانی پێنج شەممەش لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ کراوە دەبێت.

شوێنی پێشانگاکە:

Zitadelle Spandau-ZAK , Am Juliusturm 64, 13599

ژ.ن