ماوەی داواکاری بۆ پێشبڕکێی حوسێن چەلەبی درێژکرایەوە

ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداری لە پێشبڕکێی چیرۆک و هەڵبەستی حوسێن چەلەبی تا ٩ ی ئەیلول درێژکرایەوە.

کۆمیتەی ئامادەکاری پێشبڕکێی چیرۆک و هەڵبەستی حوسێن چەلەبی ڕایگەیاند ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداری لە پێشبڕکێیەکە درێژکراوەتەوە. بەشداربووان دەتوانن تا ٩ ی ئەیلول هەڵبەست و چیرۆکەکانیان بنێرن.

بەشداربووان ئەوپەڕی تا دوا وادەی ٩ ی ئەیلول دەتوانن سی ڤی کارەکانیان بۆ ئیمەیڵی دەستنیشانکراو بنێرن.

مەرجی بەشداربوون لە چالاکییەکە بەم جۆرەیە:

"زمانە بەشداربووەکان بریتین لە زمانی کوردی (کورمانجی، دومیلی و سۆرانی)، ئەڵمانی و تورکی".

ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەش دەکرێن نابێت لە هیچ شوێنێکی تر پێشکەش کرابن.

بەشداربووان دەتوانن بە زۆرترین دوو شیعر و یەک چیرۆک بەشداری بکەن.

پێویستە بەشداربووان دەقێک لەسەر چیرۆکی بەرهەمەکانیان بنووسن و دوایین کات تا ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بۆ ئەو ناونیشان و ئیمەیڵانەی کە پێشکەشیان کراوە بینێرن.

هاوکات لە ساڵی ٣٠ هەمینی پێشبڕکێ ئەدەبیییەکەدا، شوێنێک بۆ ئەو پێشبڕکێکارانە دەبێت کە ئارەزووی بەرهەمەکانی نیگارکێشی دەکەن، هەموو پێشبڕکێکارێک دەتوانێت ئەو نیگارەی کە کێشاوەیەتی پیشانی بدات".

زانیارییەکانی دەربارەی ناونیشان:

mailto:[email protected]
Postfach 10 15 32
52015 Aachen