قوتابییەکانی هەرێمی فرات لە پێشانگای وێنەکان هەستەکانییان نیشاندان

چوارەمین پێشانگای وێنەکێشان لە ١ ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی فرات، بەدروشمی 'ئێمە چەندە جیاوازیش بین لە سەر نەخشەی وڵات دەبینە یەک ڕەنگ' بەڕێوە چوو.

لە پێشانگاکەدا ٥٤ تابلۆی تایبەت بە کولتوور و گەریلا و سروشت کوردی پیشاندرا. بەشداربووانی پێشانگاکە قسەیان بۆئاژانسی ئەنەفە کرد. 

 مامۆستا و بەڕێوەبەری بەشی وێنەی کەلتوور وهونەرباقی خدۆر نۆرهان جمۆ ڕایگەیاند، هەرقوتابیەک بە شێوازی خۆی هەستی خۆیان هێنایە زمان و دەڵێت "ئێمە لەنێونەتەوەیەکی زۆرداین، واتە نەتەوەی دیموکراتیک، هەر نەتەوەیەک بە ڕەنگی خۆی بەهونەری خۆی ،هەستی خۆی دەرئەبڕێت. واتە پێکەوە دەبینە یەک ڕۆح، یەک دڵ، یەک ڕەنگ. ئەمە چوارەمین پێشانگای ئێمەیە، کە ٥٤ تابلۆ لەخۆدەگرێت، هەر تابلۆیەک هەستی قوتابییەکان پیشان دەدات." 

 نیگارکێش جیهان شاهین باسی لە تابلۆکەی کرد کە تیایدا یەپەژە و فەرهاد دێریک و جلوبەرگی کوردی نەخشاندووە  و دەڵێت "ماوەی سێ ساڵە بەشداری بەشی وێنەکێشان دەکەم و بەشداری لە پێشانگا دەکەم.  تابلۆکە بە گشتی تایبەتە بە کولتور و کۆمەڵگای ئێمە، بەرهەمەکانی ٣ تابلۆیە، شەهید فەرهاد دێریک کە بێ ڕاوەستان تێکوشانی کرد، شەهیدبوونی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دروست کرد، ویستم بە نیگارکێشانی بە بیری بێنمەوە." 

جیهان شاهین سەرنجی بۆ بەرخۆدانی یەپەژە لە دژی داعش ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ویستم بە نەخشاندنێک سڵاو لەو بەرخۆدانە بکەم. 

  هەروەها وێنەکێش سیهام مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ جاری دووهەمە بەشداری پێشانگاکە دەکات و دەڵێت، "دوای ئەوەی بەشی وێنەکێشانم لە پەیمانگا تەواو کرد، ڕووم کردە کولتوور و هونەری باقی خدۆ.ئێستا دوو تابلۆم ئامادە کردووە و لە هەریەکەیاندا چیرۆکێکم نەخشاندووە". یەکەم تابلۆم تایبەتە بە مۆسیقا، ئەوەی تریش لەسەر کولتوری کۆنی کوردی دەکات”.