ناسنامەی گەریلایەکی شەهید راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێمان رێگەش قەلقەلی هەموو کات ئیرادەی تێکۆشانی خۆی پتەوتر دەکرد و بووە خاوەن پراتیکێکی سەرکەوتوو".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێمان رێگەش قەلقەلی هەموو کات ئیرادەی تێکۆشانی خۆی پتەوتر دەکرد و بووە خاوەن پراتیکێکی سەرکەوتوو".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلای شەهید ئەم زانیارییانەی راگەیاند:
لە ٣٠-٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤دا هاورێمان رێگەش قەلقەلی لە ئۆپراسیۆنی دوژمندا لە هەرێمی ئەلکێی بۆتان، تا کۆتا هەناسەی تێکۆشا و نوێنەرایەتی رۆحی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکەی کرد. رێپێوانی ئازادی کە بە ئیرادە و پێداگریی گەورەوە دەستیپێکردبوو، بە شەهیدبوونی خۆی تاجداری کرد.
رۆڵەی ئازای سەرحەد، جەنگاوەری بەنرخی ئاپۆیی هاوڕێمان رێگەش بەشداربوونی ناو ریزەکانی گەریلای وەک هەنگاونان بەرەو ئازادی پێناسەکرد. هەموو کات پێداگری و رژدبوونی لەسەر تێکۆشان گەورەتر کرد و بوە خاوەنی پراتیکێکی سەرکەوتوو. لەناو خەباتی ستراتیژیکدا بەشداری کرد و بووە شایەن و شایستەی متمانەی هاورێکانی. بەردەوام باکووری کوردستان رووگەی تێکۆشانی هاوڕێکەمان بوو. بەو هێزەی لە هاوڕێکانیەوە کە بەشێوەی فیداییانەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕیان دەکرد، وەریگرتبوو، رووی کردە باکوری کوردستان و لە بڕوایەدابوو کە بە تێکۆشان لەوێ دوژمن تێکدەشکێنێت. هاوڕێمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی باکوری کوردستان نوێنەرایەتی رۆحی بەرخودان و تۆڵەسەندنەوەی سەردەمی دەکرد. هاوڕێمان رێگەش بە پراتیکی سەرکەوتووانەی خۆی، هێزی نەبەزینی جەنگاوەریی ئاپۆیی سەلماند و بە میراتی تێکۆشان کە لەدوای خۆی جێیهێشت، پەرەدان بە بەرخۆدانێکی کاریگەرتر و ئەنجامگرتری گەرنتی کرد.
وەک هاوڕێکانی، سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان لە قەلقەلی و کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵە بەنرخەکەی هاوڕێمان رێگەش قەلقەلی دەکەین. بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە بە دڵنیاییەوە ئاواتی هاوڕێمان رێگەش، کە بریتی بوو لە رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد، بهێنینەدی.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان رێگەش بەم جۆرەیە:
ناسناو: رێگەش قەلقەلی
ناو و پاشناو: نورشین بەدر
شوێنی لەدایکبوون:وان
ناوی دایک- باوک:یازگوڵ- حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠-٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤/ بۆتان