پەکەکە: لە ١ی ئایاردا هەڵمەتی ئازادی دەگەیەنینە لوتکەیەکی نوێ

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ١ی ئایاری پیرۆز کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد کە ئەمساڵ بە چالاکییەکانی ١ی ئایار هەڵمەتی ئازادی جیهانی بگەیەننە لوتکەیەکی نوێ.

ڕاگەیاندراوی ١ی ئایار

بەبۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوای لەهەموو لایەک کرد بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتەکە بەگەیەننە لوتکەیەکی نوێ و هەموو گۆڕەپانەکان پڕ بکەنەوە.

لە میانەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان دراوە و ئەم پەیامەی ڕاگەیاندووە: "وەک بزووتنەوە و گەل بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئیمرالیەوە لە دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەهایە:

"وا دەکەوینە ١ی ئایارێکی نوێیەوە کە ڕۆژی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشانی چینی کرێکارە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، پێشوازی لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ــەوە دەکەین. تەڤگەری ئازادیمان بانگەوازی بۆ هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهان کە هەموو هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان لەخۆدەگرێت دەکات و لەوباوەڕەداین بە چالاکییەکانی ١ی ئایار، هەڵمەتی ئازادی جیهانیمان بەهێزتر دەبێت و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بڵاودەبێتەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، بەتایبەتی ڕۆژی ١ی ئایار لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو هەڤاڵان، گەلی وڵاتپارێز، دۆستانی سۆسیالیست و دیموکراتیکمان، کرێکاران، ژنان و گەنجانمان پیرۆز دەکەین؛ ئێمە لە تێکۆشانی یەکسانی و دیموکراسیماندا لەسەر بنەمای ئازادی و جیاوازییەکان سەرکەوتنمان دەوێت. سەرەتا شەهیدانی ١ی ئایارمان عەبدولقادر چوبوکچو، ڕەمەزان کاپڵان و محەمەد ئەمین ئاسڵان و لە کەسایەتی شەهیدانی تەقسیم دا  ١ی ئایاری ١٩٧٧ بە ڕێزداری، منەتدارییەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە بیر دەهێنینەوە. داوا لە هەموو گەلی وڵاتپارێز، زەحمەتکێش و دۆستانی دیموکراتیکمان دەکەین کە لە 1ی ئایاردا بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان و هەڵمەتی ئازادی جیهانی بگەیەننە لوتکەیەکی نوێ.

گەلەکەمان و دۆستانمان دەبێت زیاتر لە هەموو کەسێک خاوەنداری لە ١ی ئایارەوە بکەن

زۆر ئاشکرایە کە لە دوای ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش و جەژنی ئازادی نەورۆز، دەرفەتێکی گەورە ڕەخساوە بۆ پێشخستنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی بەتایبەتی لە ١ی ئایاردا کە ڕۆژی یەکگرتوویی و پشتیوانی و تێکۆشانی چینی کرێکارە دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێندەی تر بەرفراوان بکرێت. بەدڵنیاییەوە گەلەکەمان و دۆستانمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو دەڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زۆر بە باشی ئەم دەرفەتە بەرز دەنرخێنن. بەم بۆنەوە پێویستە گەلەکەمان و دۆستانمان کە هەمووی کرێکار و زەحمەتکێشن، لە ١ی ئایار زیاتر لە هەر کەسێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان و لە هەموو شوێنێک چالاکانە بەشداری چالاکییەکانی ١ی ئایار بن و پێشەنگایەتی بکەن. ئێمە لەو باوەڕەداین ژنان و گەنجانی کورد، کوردانی تێگەیشتوو و خۆڕێکخستن کراو لە هەموو شوێنێک بەم شێوەیە، وەک نەورۆز، دەڕۆنە پێشوازیی ١ی ئایارەوە و ١ی گوڵان پیرۆز دەکەن و ئەم ڕۆژە دەکەنە ڕۆژی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.

لە هەموو کاتێ زیاتر یەکێتی و پشتیوانی پێویستە

وەک دەزانرێت ١ی ئایار ڕۆژی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشانی چینی کرێکارە و پێویستە بە پێی مانای خۆی بەڕێوە ببرێت. وەک کرێکاران لە کوردستان زیاتر لە هەموو شوێنێکی جیهان، لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕمان بە یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشان هەیە. ئێمە وەک هێزی بەرهەمهێنەر و داهێنەر هێز و توانای پەرەپێدانی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشانمان لە هەموو بوارێکدا هەیە. بەڵام دەبێت ئەم وزەیە چالاک بکرێت و بۆ ئەمەش دەبێت تەنیا بە تێکۆشانی ڕێکخستنی ئازادی و یەکسانی پێشبکەوێت. سروشتی ئێمە کە لەسەری ژیان دەکەین و کۆمەڵگاکەمان کە لە لایەن ئێمەوە دروست بووە، بە تێکۆشانێژکی لەو شێوەیە لە کاولکاری و تاڵانکردنی مۆدێرنیتە سەرمایەداری ڕزگارمان دەبێت.

سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری لە لاوازترین سەردەمی خۆیدا دەژیت، ناکۆکترین و جەنگاویترین سەردەمی مێژووە. ئەم ناکۆکی و شەڕە لە دۆخی خولقاندنی ئاژاوە و قەیراندا درێژەی هەیە. پێشەنگەکانی ئەو سیستەمە لە دوای ٣٠ ساڵ لە شەڕی جیهانی سێیەم بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ دەربازبوون لەم ئاژاوە و قەیرانانە. بەڵام لە شوێنی چارەسەری کێشەکانیان قووڵکردەوە و شەڕ و ململانێ زیاتریان خوڵقاندووە. بۆیە دەرچوون لەم ئاژاوە و قەیرانانە و تێپەڕاندنی ئەم شەڕ و ناکۆکیانە، دەکەوێتە ئەستۆی هێزەکانی مۆدێرنیتەی ئەڵتەرناتیڤ، واتە هێزەکانی مۆدێرنیتە دیموکراتیک. بۆیە ڕزگاری سروشت و کۆمەڵگا لە دەستی هێزەکانی مۆدێرنیتە دیموکراتیکدایە. مرۆڤایەتی لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراتیک کە لە لایەن ئەم هێزانەوە ئەنجام بدرێت، ژیانێکی ئازاد و بەڕێوەبەریەکی دیموکراتیک بەدەست دەهێنێت، ١ی ئایار ئیلهامبەخش و کاریگەرترین هێمای تێکۆشانێکی وەهایە.

پێوێستە لە ١ی ئایاردا داخوازییەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زیاتربێت

گەر سەرنج بدەین، دوای بڵاوبوونەوەی سۆسیالیزمی بونیادنراو، دەربارەی بەهاکانی سۆسیالیزم هەموو شتێک دەگوترا، بەڵام ١ی ئایار ماناداری خۆی لەدەست نەداوە. ١ی ئایار هەموو کاتێک وەک سیمبوڵیکی کاریگەری سۆسیالیزم و مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادی ماوەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە پێشخستنی پارادیمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک بەهایی زایاتر بەخشی بە ١ی ئایار، سۆسیالزم لەسەر بنەمایی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی سەرلەنوێ داڕێژرایەوە و سۆسیالیزمی دیموکراتیکی زانستی لە سەروەرێتی پیاو ڕزگاری بوو و ئەو دەرفەتانەی دابینکرد بۆ ئەوەی بەشیێوەیەکی سەرکووتوو جێبەجێبکرێت. بەم شێوەیە مەشخەڵی ١ی ئایار ڕووناکتربووەوە.

لەم ڕووەوە بەشداریی ڕێبەر ئاپۆ کە لە مانا و کاریگەرییەکانی ١ی ئایاردا کردوویەتی، هەڵگریی گرنگیەکی مێژوویە. بۆیە داخوازی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکیەکانی ١ی ئایاردا و بڵاوکردنەوەی پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ، ئەرکێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی لە هەموو جێگەیەک داوابکرێت و قەرزێکە دەبێت بدرێتەوە. لە بنەمادا پارتی و گەلەکەمان بۆ ئەوەی ئەم پێوەرە بەسەرکەوتووی جێبەجێبکات، تێکۆشانی زۆر واتاداری ئایدۆلۆژی، سیاسی و پراکتیکی مێژووی بەڕیوەدەبات و بووە بەهێزی هەرە کاریگەر، کە لەدژی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنێتە تێدەکۆشێت.

ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان سەرچاوەی مۆراڵ و وزەیە بۆ ژێردەستەکان

لەمرۆدا گەلی کورد لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لەسەرپێیە و کوردستان بووە بە قەڵای شۆرشی ئازادی. ژنانی کورد بە هۆشمەندیی ئازادی، بە رێکخستن و ئەو چالاکیانەی پێشیانخستووە، پێشەنگایەتی شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەکەن. بوێری و فیداکارییەک کە گەنجانی کورد لە هێڵی فیدایانەی  ئاپۆییدا پێشیانخستووە، ئیلهام دەبەخەشێت بە هەموو کەسێک. هەموو گەلای ژێردەستە، ئەو تێکۆشانەی کە گەلی کورد لە دژیی دەوڵەتی تورکی فاشیست، چەسێنەر و قڕکەر بەڕێوەی دەبات، پیرۆزیدەکەن. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکان و بەتایبەت لە زاپ پێشخراون، گورزی قورسی لە سوپایی تورکی فاشیست خستووە، کە بە سوپایی دووەمی ناتۆ پێناسەدەکرێت. جگە ئەوەی ئەم ئۆپراسیۆنانە هێزەکانی فاشیست-قڕکەر دەترسێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو ژێردەستان بووە بە سەرچاوەی مۆراڵ و وزە. بەرخۆدانی چاپەمەنی ئازادی کوردی لە دژی هێرشەکان چ لە ئەوروپا و چ لەتورکیادا، هیوا و ئیرادەی ئازادی زۆر بەهێزتر دەکات.

بێگومان هەموو بەرخۆدانەکانی ئێستا شایستەی ئەوەیە بە هێزییەوە سڵاوی لێبکرێت و پیرۆزبکرێن. هێزێکی گەورە لە  تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی کە ١ی ئایاری لەناوخۆیدا هەڵگرتووە زیاد دەبن. بە دەرخستنی هەموو جۆرە فریودان و درۆکانی شەڕی تایبەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کوردستانی گۆڕاوە بۆ قەڵایی تێکۆشانی ئازادی گەردوونی. هاوڕێ عەبدولقادر چوبوکچو کە لە ١ی ئایاری ١٩٨٢لە بەیروت شان بە شانی گەلی فەلەستینی شەڕی دەکرد و شەهیدبوو، خوشک-برایەتی مێژووی گەلانی فەڵەستین و کوردستانی بەهێزترکرد و دۆستایەتی ساختەیی تەیب ئەردۆگانی بۆ گەلانی فەڵەستینی ئاشکراکرد.

لە کاتێکدا کە گەلی کورد و هەموو ژێردەستان لە قۆناغی ١ی ئایاردان، سیستەمی مۆدێرنێتەیی کاپیتالیست و منداڵە چەپەڵەکی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی. لە لایەکەوە لە مەتینا لە دژی گەریلاکانی کورد هێرشی نوێ دەکات و لە لایەکی ترەوە گوشار و کاری تیرۆری بەرامبەر چاپەمەنی ئازاد زیاتر دەکات. بە هەر لایەکدا لێکداونەوەی بۆ بکرێت، ئەو هێرشانەی دەوڵەتی بەلجیکا لە دژی تەلەفیزیۆنی کوردان، پارچەیەکە لەم پلانە نوێیەی دەوڵەتی تورک. ئاشکرایە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لایەنگرەکانی، لە ماوەکانی داهاتوودا هێرشی لەم شێوەی پێکدێننەوە. بۆیە پێویستە وەک تەڤگەر و گەل بە ڕۆحیەتی بەرخۆدانی ئیمراڵی و زاپ لە دژی ئەم هێرشانە ڕاپەڕن و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر ئەو  بەرخۆدانانەی کە گەریلا لە مەتینا و چاپەمەنی ئازاد پێشیانخست پیرۆزدەکەین، سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداری لە ١ی گوڵان دەکەن و بانگەوازی لە هەموو گەلمان دەکەین لە هەر جێگەیەک هەن، بەشێوەیەکی چالاک بەشداری چالاکیەکانی ١ی گوڵان بکەن و پێشنگایەتی بکەن! بژی ١ی ئایار بژی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی زانستی.