چالاکی مانگرتن لە خواردن لە تەل حەمیس

لە تەل حەمیس لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ١٠ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە تەل حەمیس و گوندەکانی دەوروبەری چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا خەڵک و ئەندامی ڕێکخراوەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

لە بینای بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی ناوچەکە خێمەی چالاکی هەڵدرا. لەژێر خێمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وئاڵاکانی قەسەدە هەڵواسران.

ئەندامی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی تەل حەمیس، خەلیل عەبدوڵا قسەی کرد، گۆشەگیری ئیمراڵی شەمەزار کرد و گوتی تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە چالاکی.

هەروەها هاوسەرۆکی کۆنگرەی ستاری ناوچەکە، شێخە ئەلجاسم گوتی: "هەموو پلان و سیاسەتە نەیارەکانی دژی گەلانی بندەست، ئەوان لەڕێی تێکۆشان و بەرخۆدان بەرامبەر دوژمنانی ئازادی دانابڕێت".

هاوسەرۆکی پارتی پارێزکاران، فەرەج ئیبراهیم ئەلحەسەن، گوتی: "دەسەپاچە نابین، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە چالاکی و تێکۆشان، با هەموو جیهان بزانێت ڕێبەرێکی مەزن لە زیندانی ئیمراڵییە".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدەی تەل حەمیس، حەیال ئەلخوێر، داوای کرد دەمودەست ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت و گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی گۆشەگیرییە دژی هەموو ئەو گەلانەی پشت بە فیکری وی دەبەستن".

چالاکی ڕۆژی یەکەم بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی بەرخۆدەرانی نێو زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کۆتایی هات.