'تاکە ڕێگەیی چارەسەری سیاسی، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە'
مامۆستا لە فاڵکەتی یاسای زانکۆی دۆچەنتی شاری سیدنی ئوسترالیا د. ڤیکی سینتاس ئاماژەی بەوەدا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگەی ئاشتی و چارەسەریی سیاسیە بۆ پرسی کورد.
مامۆستا لە فاڵکەتی یاسای زانکۆی دۆچەنتی شاری سیدنی ئوسترالیا د. ڤیکی سینتاس ئاماژەی بەوەدا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگەی ئاشتی و چارەسەریی سیاسیە بۆ پرسی کورد.
یاریدەدەری پرۆفیسۆر د. ڤیکی سینتاس ئاماژەی بەوەدا بارودۆخی زیندانیکردنی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێگەیی قبوڵکردن نیە و وتی: "بارودۆخی زیندانیکردنی ئۆجالان لە دژی یاساکانی تورکیا، یاسایی نێونەتەوەی و هەموو پەیمانەکانی مافەکانی مرۆڤە. ماوەی ٣ ساڵە ڕێگری دەکرێت لە چاو پێکەوتنی ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانیدا. بۆیە پێویستە سەرنج بخەینە سەر بێدەنگی دامەزراوە گرنگەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر ئەم کارە دوور لە مرۆڤایەتیانەی لە دژی ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. ئەم بێدەنگییانەی ئەوروپا وادەکات تورکیا پێشلێکردنەکانی زۆرتربکات."
ڤیکی سینتاس، ئەوەیشی دەسنیشانکرد ئەم بێدەنگییەیی ئەوروپا وا لە تورکیا دەکات لە قۆناغی ئاشتی دوورکەوێتەوە و وتی: " مسۆگەرکردنی ئازادی ئۆجالان و ئەنجامدانی دیالۆگی هاوبەش لەگەڵییدا، تاکە ڕێگەی چارەسەری سیاسیە."
ڤیکی سینتاس دەربارەی ڕاپۆرت نەدانی سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا لە بارەی ئیمراڵی وەک ئاستەنگکردنی پەیمانە نێونەتەوەییەکان هەڵسەنگاند و وتی: " بەردەوامی ئەم پێشێلکارییە دوور لە مرۆڤایەتییانە و گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان لەم شێوەیە، بێگوومان پێوانەی دوولایەنی ئەوروپا دەردەخات. هەروەها کاتێک باس لە کورد و ئۆجالان دەکرێت یاسا نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخرێن. پێویستە ئەوروپا، سی پی تی و دەزگایی سیاسی، پەرلەمانی ئەوروپا و دادگایی یەکێتی ئەوروپا بۆ گەڕاندنەوەی ماف مرۆییەکانی ئۆجالان هەنگاوبنێن."