لە ئەعزاز ٢ ئێزیدی ڕفێنران

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ هاوڵاتیان لە ئەعزاز و گوندی سیجزاری داگیرکراو ڕفاند.

دوێنێ چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" دوو گەنجیان بە ناوەکانی محەمەد ئەحمەد تورکی دەربال لە شاری ئەعزاز، عەلی زەکور ئەلهەبدی لە گوندی سیجزاری ئەعزازی داگیرکراو ڕفاند.

بنەماڵەی محەمەد دەربال ویستیان زانیاری دەربارەی کوڕەکەیان بەدەست بخەن، بەڵام چەتەکان گوتیان لای ئەوان نییە، هەرچەند دیمەنی دەستگیرکردنی و بردنی بۆ ناوەندی چەتەکان لە شاری ئەعزاز هەیە.

هەر دوێنێ هاوکات لەگەڵ سەردانی بەرپرسانی ئەنەکەسە بۆ عەفرین، چەتەکان ٣ هاوڵاتیان لە گوندەواری عەفرین ڕفاند.

لە ناوچە سورییە داگیرکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندن و تاڵانکردن و دزی تادێت زیاتر دەبن.