'ئاشنابوون بە حەقی کارەر ئاشنابوونە بە پەکەکە'

گەریلای یەژا ستار بێریتان دێرسیم وتی: "ئاشنابوون بە حەقی کارەر ئاشنابوونە بە پەکەکە. تێگەشتن لە هاوڕێتی ئەو بە ڕێبەرێتی، تیگەشتنە لە هاوڕێیەتی پەکەکە."

گەریلای یەژا ستا بێریتان دێرسیم

گەریلای یەژا ستار بێریتان دێرسیم سەرنجی خستەسەر دڵسۆزی هاوڕێیەتی حەقی کارەر بە ڕێبەری گەلی کورد و ئاماژەی بەوەدا تۆڵەی هاوڕێ حەقی کارەرە لە سیستەم کراوەتەوە.

گەریلای یەژا ستار بێریتان دێرسیم لە ٤٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حەقی کارەرەدا بە ڕیز و پێزانیەوە یادکردەوە و ئاماژەی بەوەدا شەهید هێزی تێکۆشان و مەعەنەوێتە. لە قسەکانیدا دەرسیم وتی: " سەرەڕای ئەوەی هاوڕێ حەقی لە نەتەوەی تورک بوو، هەڵگری هاوڕێتییەکی دڵسۆز و مەزن بوو بە ڕێبەرێتی. وەک هەڤاڵێکی ئەنتەرناسیۆناڵ بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشانی کرد و کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دروستکرد. دڵسۆزییەکی زۆر تایبەت و جیاوازی هەبوو، قوڵێتی هاوڕێتی لەگەڵ ڕێبەرێتی دەرخەری ئەم دڵسۆزییەی بوو. بۆیە وەڵامی هەرە گەورەی ڕێبەرمان لە بەرامبەر شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقیدا، دامەزراندنی پەکەکە بوو. بەم شێوەیە تۆڵەی گیانی هاوڕێ حەقی لە سیستەم و فاشیستی بکوژ کرایەوە.

'هیوایەکی مەزنی ئازادی هاتەئاراوە'

دێرسیم ئەوەی دەستنیشانکرد بە دامەزراندی پەکەکە لە نێو گەلانی بندەستدا هیوایەکی مەزنی ئازادی هاتەئارایەوە. ژنان شەپۆل شەپۆل بەرەوچیاکان بەڕێکەوتن، بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی بوون. دامەزراندی پەکەکە هەڵگری تایبەتمەندییەکی ئەنتەرناسیۆنالیستیە. هەر لە دروستبوونیەوە کۆمەڵی دامەزرێنەری دەستپێکی یەکێتی تێکۆشانی گەنجانی کورد و تورک، خاوەنی ئامانجی تێکۆشانی ئازادی هەموو گەلان بوون. هەر لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا چەندین گەنجی ئەنتەرناسیۆناڵ بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان تێکۆشاون و لەو پێناوەشدا شەهیدبوون. سیستەمی دەسەڵاتداری گەلان لەیەکتر دەکات، هیچ پێکەوەژیانێکی فرە ڕەنگی قبوڵناکات، مێژووی بندەستان لەناودەبات. لەبەرامبەر ئەم سیستەمە فاشیستەدا، ئایدۆلۆژییای ڕێبەرێتیمان بووە بە هیوا و ڕۆحێتێکی مەزنی گەلانی جیهان."

تێگەشتن لە هاوڕێیەتی لە ناو پەکەکە

دێرسیم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا ئاشنابوون بە حەقی کارەر ئاشنابوونە بە پەکەکە. تێگەشتن لە هاوڕێتی ئەو بە ڕێبەرێتی، تیگەشتنە لە هاوڕێیەتی پەکەکە و وتی: "دوژمن بە شەهیدکردنی هەڤاڵ حەقی خواستیان بوو ڕێگری لە تێکۆشانی ئازادی بگرن. لە بەرامبەردا ڕێبەر ئاپۆ بە بوێرییەکی مێژوویەوە تەڤگەری ئازادی دامەزراند. لە نێو تێکۆشانی ٥١ساڵەی تێکۆشانی تەڤگەرماندا هەمووان بە بێ جیاوازی ئاین، زمان و نەژاد لە دژی سیستەمی سەرمایەداری تێکۆشاون، پەکەکە بووە هیوای ڕووناکی گەلان. یادکردنەوەی شەهیدان و بەتایبەت شەهید حەقی کارەر میراتیەکی تێکۆشانە کە هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە. سەرچاوەی هەرەمەزن لە نێو تێکۆشانی ئازادیماندا دڵسۆزی هاوڕێیەتییە."