وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئێڤین مانیان لە خواردن گرت
وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کە ماوەی نۆ مانگە دەستبەسەرکراون، لە زیندنای ئێڤین مانیان لە خواردن گرت.
وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کە ماوەی نۆ مانگە دەستبەسەرکراون، لە زیندنای ئێڤین مانیان لە خواردن گرت.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی سێ شەممە وەریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) کە لە سەرەتای ئابی ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەستبەسەرکاوە، بە فەرمانی دادوەر سەلەواتی لە بەندی ژنانی زیندانەکەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لەو زیندانە و بەو هۆیەوە مورادی مانی لە خواردن گرتووە.
هاوکات پەخشان عەزیزی چالاکوانی ژنان کە لەو زیندانەیە لە دژی گواستنەوەی وەریشە مورادی بۆ بەندی ٢٠٩ مانی لەخواردن گرتووە.
ئەو ژنە چالاکوانە زیندانیە دوای بیستنی هەواڵی گواستنەوەی وەریشە مورادی سەرەتا لەبەردەم بەشی پاسەوانی زیندان چالاکی دانیشتنی ئەنجامدابوو، دواتر لە رۆژی چوارشەممەوە مانی لە خواردن گرتووە.
وەریشە مورادی لە یەکی ئاب لە نزیک سنە و پەخشان عەزیزی لە ٣ی ئاب لە تاران دەستگیرکران، دوای نزیکەی ٥ مانگ لێکۆڵینەوە لەناوەندەکانی ئیتلاعات گواسترانەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران و سەرباری تێپەڕبوونی نۆمانگ بە سەر دەستبەسەرکرانیان تائێستا دادگایی نەکراون.
هـ . ب