لە سویسرا جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا
لە شارەکانی لۆزان، جنێڤ و گاساوی سویسرا جەژنی زمانی کوردی بە پانێل، سمینار، وانەی کوردی و گۆرانی کوردی پیرۆز کرا.
لە شارەکانی لۆزان، جنێڤ و گاساوی سویسرا جەژنی زمانی کوردی بە پانێل، سمینار، وانەی کوردی و گۆرانی کوردی پیرۆز کرا.
بە بۆنەی جەژنی زمانی کورد لە شارەکانی لۆزان، جنێڤ و گۆساوی سویسرا چەند چالاکیەک ئەنجامدران.
لۆزان
لە شاری لۆزان لە ناوەندی کۆمەلەی دیموکراتیکی کورد بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردی پانێلێک سازکرا، دلبەر حەمە بەڕێوەبەری پانێلەکە، جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و ئەوەی خستەڕوو بەکارهێنانی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی کوردی کە جەلادەت بەدرخان پێشەنگایەتی دەکرد لە ئاستی شۆڕش دایە.
لە پانێلەکەدا بە کرمانجکی و کرمانجی بابەت پێشکەش کران . هەروەها بەڵگە فیلمێک سەبارەت بە ژیانی جەلادەت عەلی بەدرخان نمایش کرا.
چالاکیەکە بە وانەیەکی کوردی بە شێوەی شانۆ کۆتایی هات.
جنێڤ
لە شاری جنێڤیش پیرۆزبایی لە هۆڵی کۆنفڕانسی ماهاتما گاندی سازکرا.
سیاسەتمەدار عوسمان چەلیک و هاوسەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە سویسرا فاتما شیک لە مەراسیمەکەدا وتەیان پێسکەش کرد و باسیان لە مێژووی زمانی کوردی کرد.
دوای پانێلەکە دیوەخانی دەنگبێژەکان سازکرا. مەراسیمەکە بە گۆرانیەکانی لیژنەی کولتوری بەردەوام بوو.
گاساو
کوردستانیان لە کانتۆنی سانت.گالانیش لە شاری گاساو بە هەمان بۆنەوە بە بەشداری نوسەر گێرناس کۆچەر سمینارێکیان سازکرد.
هـ . ب