لە ئەسەنیۆرت گەمارۆ و بەرخۆدان بەردەوامە
چواردەوری شارەوانیی دەستبەسەرداگیراوی ئەسەنیۆرت گەمارۆ درا. هاوکات بەرخۆدانی گەلیش بەردەوامە.
چواردەوری شارەوانیی دەستبەسەرداگیراوی ئەسەنیۆرت گەمارۆ درا. هاوکات بەرخۆدانی گەلیش بەردەوامە.
کاردانەوەکان لە دژی گرتنی سەرۆک شارەوانیی ئەسەنیۆرتی ئیستەنبوڵ و دانانی قەیوم بەردەوامە. جەهەپە ئەمڕۆ داوای لە هەمووان کرد بچنە بەردەم شارەوانی. ڕاگەیەندرا کە ٤١١ سەرۆک شارەوانی سەر بە جەهەپە دەچنە ئیستەنبوڵ و بەشداری لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەکەن لە ئەسەنیۆرت.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)یش داوای کرد، بە شێوەیەکی جەماوەری دانانی قەیوم شەرمەزار بکرێت. ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی ئەمڕۆ لە بینای رێکخستنی دەم پارتی لە ئەسەنیۆرت کۆدەبنەوە. دوای کۆبوونەوەکە، کاتژمێر ١٥:٠٠ بەرەو بەردەم شارەوانی دەکەونەڕێ.
هەروەها پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)یش بەشداریکردنی خۆی لە ناڕەزایەتیەکان ڕاگەیاندووە.
پۆلیس چواردەوری شارەوانیی ئەسەنیۆرتی گەمارۆداوە و بەربەستی لەو شوێنانە داناوە کە بڕیارە چالاکییەکەی لێ ئەنجام بدرێت.