چالاکیی ئیدانەکردن لە دێرسیم: با خاوەنداری لە شارەوانییەکانمان بکەین
لە دێرسیم، ئەو سزایەی کە بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی، جەودەت کۆناک دا سەپێنرا، لە لایەن گەلەوە ئیدانە کرا و بانگەوازی بۆ خاوەندری لە شارەوانی کرا.
لە دێرسیم، ئەو سزایەی کە بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی، جەودەت کۆناک دا سەپێنرا، لە لایەن گەلەوە ئیدانە کرا و بانگەوازی بۆ خاوەندری لە شارەوانی کرا.
جەودەت کۆناک هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە بەردەم شارەوانی شاردا دژ بە سەپاندنی ئەو سزایە چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو. هاوسەرۆکانی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان و جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانی سۆنگول دوزگون، ئەندامانی مەیەکەی دەبەپە، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی دێرسیم، ئەرزینگان، خارپێت، پەرلەمانتاری دەم پارتی دێرسیم ئایتن کۆردوو، ئەندامانی یەکێتیی دێرسیم و زۆرێک لە هاوڵاتیان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
بیرسەن ئۆرهان لە چالاکییەکەدا وتی: "بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و گەشتە سروشتیەکان و بابەتی لەوشێوە، ناتوانن بنە هۆکاری تاوانبارکردن. ئێمە چاوەڕێی ئەوە بووین بەدوادا چوونەکان هەڵبوەشێنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی ئەنجامێکی دیکە بووینەوە. ئەمە کودەتایەکی سیاسییە. هەندێک کەس لە سەرەوە بڕیار دەدەن و دەسەڵات بەڕێوە دەبەن. ئێمە شەو و ڕۆژ خاوەنداری لە شارەوانیەکانمان دەکەین. گەلی دێرسیم ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ ناکەن. با ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە باش بزانن کە گەلی دێرسیم خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن."
هەروەها لە چالاکیەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی دەپێ و پەرلەمانتار ئایتن کۆردوو قسەیان کرد و ڕایانگەیاند؛ "قەد لەبەردەم ئەم نادادپەروەرییەدا سەر دانانوێنین. پێویستە دەستبەجێ ئەم بێ یاساییە هەڵبگیرێت."
ئۆرهان چەلەبی، هاوسەرۆکی شارەوانی پێشوو وتی: "تا ئێستاش بێ یاسایی قەیومەکان بەردەوامە. هەرچەندە دادگای باڵا دۆسیەکەمی هەڵوەشاندەوە، بەڵام دادگای ناوخۆیی جارێکی دیکە سزای ٤ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردنی بەسەرمدا سەپاند. بێ ئەوەی سەرۆک شارەوانیەکانمان جەودەت و مستەفا ڕێگەیان پێ بدرێت پاراستن لە خۆیان بکەن، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزایان بەسەردا سەپاند. بۆ کۆتایی هێنان بەم بێ یاسایی و نادادپەروەرییە، درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان دەدەین و بەردەوام خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین."
بەیاننامەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتاییهات.