دی سی ئێن بڕیاری دەستبەرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرد

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان (دی سی ئێن) بەهۆی ئەو تاوانانەی لە غەززە ئەنجامدراوە، بڕیاری گرتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگری پێشوو یۆئاڤ گالانتی دەرکرد.

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر غەززە ‘تاوان لە دژی مرۆڤایەتی’ و ‘تاوانی شەڕ’ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری گرتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگری پێشوو یۆئاڤ گالانت دەکرد.

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە؛ ئەو برسێتیەی کە ناتانیاهۆ و گالانت خوڵقاندوویانە وەک بازرگانی شەڕ بەکارهێنراوە. هەروەها باس لە کوشتن و دڕندەیی و کردەوەی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی کراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە برسی هێشتنەوەی مرۆڤەکان تاوانی جەنگە.

هەروەها دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بە ناوی ئەلمەسری دەرکرد.