ماوەی دەستبەسەرکردنی نزیکەی ٢٠ کەس درێژکرایەوە
ماوەی دەستبەسەرکردنی نزیکەی ٢٠ کەس درێژکرایەوە کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە ئەستەنبوڵ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکرابوون.
ماوەی دەستبەسەرکردنی نزیکەی ٢٠ کەس درێژکرایەوە کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە ئەستەنبوڵ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکرابوون.
لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سیاسییە قڕکارییەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکدا، دوێنێ لە ناوچە جیاوازەکانی ئەستەنبوڵ هەڵکوتێنراوە سەر چەندین ماڵ و نزیکەی ٢٠ کەس بە پڕوپاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دەستبەسەرکران.
لەناو دەستبەسەرکراواندا ئەندامانی دەم پارتی و ژەنیاری گروپی هاوڕێ، زەینەب دۆغانیش هەن کە کاتی ڕاگرتنیان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ درێژکراوەتەوە.
هاوکات هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نازانرێت.