تەرمی فەیسەڵ مەلا عەلی ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستن بەخاک سپێردرا
لە مەراسیمێکی بەشکۆدا تەرمی شەهید فەیسەڵ مەلا عەلی شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن لە شەداد بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمێکی بەشکۆدا تەرمی شەهید فەیسەڵ مەلا عەلی شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن لە شەداد بەخاک سپێردرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شارۆچکەی شەداد مەراسیمێکی بۆ شەهید فەیسەڵ مەلا عەلی، شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە کاتی ئەرکدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا، بەڕێوەبرد.
مەراسیمەکە بە بەشداری سەدان کەس لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شەداد بەڕێوەچوو.
لە میانی مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەحمەد ئەلعەود، سەرەخۆشی بنەماڵەی شەهیدانی ئاراستەی کەس وکاری شەهید کرد و ڕایگەیاند، شەهیدان لە پێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان بەدیلێکی بەنرخیانداوە.
ئەلعەود باسی لەوەش کرد کە "شەهادەت پیرۆز و بەشکۆیە، بۆیە هەر کەسێک جگە لە کەسانی فیداکار و ڕاستگۆ ناتوانێ ئەم ڕێگایە بپێوێ و پلەی شەهیدبوون بەدەستبهێنێت."
هەروەها فەرماندە دەمهات حەسەکە بەناوی هێزەکانی خۆپاراستنی کانتۆنی جزیرەوە قسەی کرد و وتی: "بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتن خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین."
پاشان ناسنامەی شەهید فەیسەڵ مەلا عەلی خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. دواتر تەرمی شەهید بە تلیلی دایکان و دروشمی شەهید نامرێ، بەخاک سپێردرا.