بە دیمەن

لە برلین بۆ وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

کۆمیتەی کەژار لە برلین بۆ وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی دیکە کە لە ئێران سزایەکی قورس و حوکمی لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپێنراوە مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد.

لە برلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لەلایەن کۆمیتەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار)، لە کەسایەتی وریشە مورادی ئەندامی کەژار، بەمەبەستی ئەوەی سەرنج بخرێتە سەر بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و دەنگیان بگەیەننە ڕای گشتی جیهان و کۆتایی بە سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی بهێنن، مانگرتنێکی دوو ڕۆژە دەستیپێکرد.

کۆمیتەی کەژاری برلین، لە ڕێگەی ئەم مانگرتنەوە پەیامی گرنگی تێکۆشانی هاوبەشی لە پێناو مافەکانی ژنان، زیندانیانی سیاسی و پارێزەرانی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند.