بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان، ڕێبەر ئاپۆ ببینن کە لە گۆشەگیرییەکی چڕدا لە زیندان ڕاگیراوە، سەرلەنوێ داواکارییان بەرزکردەوە.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان، ڕێبەر ئاپۆ ببینن کە لە گۆشەگیرییەکی چڕدا لە زیندان ڕاگیراوە، سەرلەنوێ داواکارییان بەرزکردەوە.
پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی، سوزان ئاکیپا و عەمران ئەمەکچی بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامبدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەرێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هاوکات پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش داوایەکیان ئاراستەی داواکاریی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی زیندان کرد.
ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێوندەوڵەتی لە ساڵی ١٩٩٩ بەدیلگیرا و لەو کاتەوە تائێستا لە ناو هەلومەرجی گۆشەگیریی ونددا ڕاگیراوە. داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بەشێوەی هەڕەمەکی ڕەتدەکرێنەوە، یاخود بێ وەڵام دەهێڵدرێنەوە، یان دوای چەند مانگ ڕادەگەیەندرێت کە سزای دیسپلینی هەڕەمەکی و نایاسایی بڕاوەتەوە. هۆکاری سەپاندنی ئەو سزایانەی دیسپلینیش نەزانراون.
لە ڕێگەی ئەو بڕیارەوە لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ جار و هەر جارەی بۆ ماوەی شەش مانگ سزای قەدەغەکردنی دیداری ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەرانی سەپێندراوە.
دوایین دیداری ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەکەی لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا. هەروەها دوایین پەیوەندی تەلەفونیش لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا بوو.
ڕێبەر ئاپۆ دوای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر گۆشەگیری ڕەها، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا چاوی بە عومەر ئۆجەلانی برازای کەوت. لە دیدارەکەدا ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاندبوو، کە هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە.