بە دیمەن

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی 'ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە'ی بڵاو کردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان کە لە ١٥ی شوبات بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا ٣٧ داگیرکەر سزا دران بڵاو کردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لەژێر ناوی 'ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە' بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت کە گەریلاکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ پێگەی داگیرکەران دەکەنە ئامانج و چەندین پێگە هەڵدەوشێننەوە.

لە ڤیدیۆەکەدا ئۆپەراسیۆنی سەرپێگەی داگیرکەران بە درۆن تۆمار کراوە، پێشەوە چوونی گەریلاکان لەداوێنی شاخەکە، بە بێدەنگی نێوان خۆیان قسەکردن بۆ هەماهەنگی ئەنجامدانی چالاکیەکە و ساتەکانی شەڕەکە پیشان دەدرێت.

تلیلیان

گەریلا کە بەسەر بەربەستەکاندا تێدەپەڕن، کاتێک دەچنە سەر 'هێڵەکانی دوژمن'، دەنگی تفەنگەکان دێت. گەریلا یەک بە یەک دەچنە ناو سەنگەرەکان و دەست بەسەر چەکی داگیرکەراندا دەگرن. لەم ساتەدا ژنە گەریلاکان 'تیلیلیان' بەرز دەکەنەوە. گەریلایەکی ژن دەڵێت 'بڕۆ پێشەوە، پێگەکان بپشکنە'. لەو ساتەدا نارنجۆکی دەستی فڕێ دەدرێتە سەر شوێنەکانی دوژمن. بە خێرایی هێڵی بەرگری دروست دەکەن، دەچنە ناو هەموو پێگەکان و بە تەواوی بنکەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن و دەست بەسەر چەکەکاندا دەگرن.

کاتێک 'بنکەی دوژمن' دەسووتێت، گەریلایەک دەڵێت 'ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە'. هەروەها کەناڵی گەریلا تیڤی ئەم ناوەی بۆ ڤێدیۆەکە بەکارهێناوە.

گەریلایەکی شەهید لەسەر پشتی هەڤاڵەکەی

لە کاتی شەڕەکەدا گەریلایێک شەهید دەبێت. هاوڕێکانی دەیخەنە سەر پشت و گۆڕپانەکە بەجێدەهێڵن. لەم دیمەنەدا کە هەڤاڵیەتی و دڵسۆزی گەریلاکان باشتر دەردەکەوێت، گەریلا بە جلوبەرگە خوێناویەکەیەوە لەسەر زەوی دادەنێن. تەرمی شەهید لە داوێنی شاخەکەوە لە سەر شانی هەڤاڵەکەی دەهێنرێتە خوارەوە.

ئاماری شەڕەکە

لە ڕاگەیاندنی ١٨ی شوباتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ڕاگەیەندرا کە ٣٧ داگیرکەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سزا دراون، هەروەها ١٥ پێگە، ٧ کۆنتێنەر، کۆگایەکی تەقەمەنی، ناوەندێکی شەڕ، پێگەیەکی چاودێری، ٢ دەمانچەی A4، نارنجۆک هەڵگرێک و ٢ سیستەمی ڕادار و ٥ کامێرای مۆبێس لەناوچوون.