راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
هاوڕێیانمان سۆرۆ ئامانۆس و شیار ئامەد لە کاتی جیاجیا لە هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشی دوژمندا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
هاوڕێیانمان سۆرۆ و شیار پێشەنگ و جەنگاوەری فیدایی شەڕی گەلی شۆڕگێڕ بوون. لە بەرخودانی ئەفسانەیی لە دژی داگیرکەراندا، لە ریزەکانی پێشی پێشەوە جێگەیان گرت و ئاڵای سەرکەوتنیان شەکاندەوە. هەر ساتێکی ژیانی هاوڕێکانمان پڕاوپڕی بەرخودان بوو. لە دوای خۆیان میراتێکی تێکۆشانیان بە جێهێشت کە هەرگیز لە یاد ناکرێت. لە ژیان و شەڕدا بە شێوازی خۆیان ئەو بەها ماددی و مەعنەویانەیان زیاتر کرد، کە پارتەکەمان پەکەکە ئافراندویەتی. بۆ هەموان بوونە خاوەن هەڵوێستێکی جەنگاوەرانەی نمونەیی.
هاوڕێیانمان لە هەلومەرجی هەرە دژواردا گەریلایەتیان کرد و گورزی گەورەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. بە شێویەەکی بێ وچان و بێ وەستان تێکۆشانی خۆیان درێژە پێدا و بوونە خاوەن پەیام و بەرپرسیارێتیەک بە گوێرەی رۆحی سەردەم.
بە رێز و پێزانینەوە جەنگاوەرانی بەهێزی رۆحی گیانبازی ئاپۆیی، هاوڕێیان سۆرۆ و شیار بە بیردەهێنینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەنرخ و وڵاتپارێزەکەیان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدانمان،ئاواتی رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بهێنینەدی.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: سۆرۆ ئامانۆس
ناو و پاشناو: موسلیم ئورپەر
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: حەلیمە- ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: شیار ئامەد
ناو و پاشناو: مەعسوم بۆزات
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک- باوک: فەریدە- حاجی
کات و شوینی شەهیدبوون: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
هـ . ب