مارتینا ئەندرسۆن: ئەو گۆشەگیریەی دژی ئۆجالان دەکرێت هەتا ئێستا بەرامبەرکەسێک نەکراوە

مارتینا ئەندرۆسۆن دەربارەی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیەکرد و وتی"ئێمە دەزانین گۆشەگیری و ڕاگرتن لەزیندانی تاکەکەسی ئیمرالی چونە،ئەو گؤشەگیریەی کە دژی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت هەتا ئێستا بەرامبەرکەسێک نەکراوە."

گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجاالان

ئەندام پەرلەمانی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی سین فین مارتینا ئەندرسۆن لە ساڵی ١٩٧٠ چالاکوانی ئێرلەندا بوو. لە ساڵی ١٩٨٦ لە بەریتانیا دەستگیرکرا و دوای ١٣ ساڵ لە زیندانیکردن بە پەیمانی هەینی پیرۆز ئازادکرا و لە ناو سین فیندا بەشداری کاری سیاسی بوو.

مارتینا ئەندرسۆن پەیوەست بە تێکۆشانەکانی خۆی، فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیری و ڕۆڵی لە قۆناغی ئاشتییدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

دەتوانن هەندێک لەبارەی کار و تخۆتەوە بڵیێت؟ پشتگیرتان بۆ کوردان چۆن دەستیپێکرد؟

ئێمە لە ئیرلەنداوە هاتووین. پێشتر لە چالاکیەکاندا لەبارەی کوردەوە قسەم کردبوو. پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپابووم.  پەیوەست بە تێکۆشانی کوردان کاری زۆرم کرد. پێشتر کە لەیلا گۆڤەن لە مانگرتن لە خواردندا بوو، بۆ ئەوەی بیبینم سەردانی زیندانم کرد. بەڵام دەرفەتی ئەوەیان پێنەدام بینیبم. منیش گەڕامەوە بۆ ئەو ماڵەی کە تێدا لە مانگرتن دابووم. بۆیە لەگەڵ ئەو کەسە کوردانەی لە ناو تێکۆشاندان پەیوەندییەکی باشم هەیە. دەتوانم بڵێم لەوکاتەی من بە پەیمانی هەینی پیرۆز بەردرام، هەر لەو کاتەدا بوو عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا یان ڕفێندرا.

ئێوە دەزانن، دوای ئەوەی بەردرام و ئەو هەموو ساڵەی ڕاگیرام. بۆیە وەک کۆماریی خازەکان وەک کۆماری خوازە ئیرلەندییەکان، باوەڕمان ئەنتەرناسیۆنالیستی پێشکەوتوو، هەروەها بە ئەنتەرناسیۆنالیزمی چالاک هەیە. گرنگیەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە کە پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بکەین، پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و گەلانی تر بکەین.

ئێوە ڕامانانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەرباری ئازادی ژن، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

پێش چەند هەفتەیەک بەشداری کۆنفرانسێک لە سەر سزادراوانی کورد، بەتەمنترین سزادراوانی سیاسی، لەوێیش باسی عەبدوڵا ئۆجالانم دەکرد،  کە ڕامانەکانی بۆ گەلی کورد چ مانایەک دەگەینێنن، چ مانەیەکی هەیە بۆ ژنانی کورد. بۆیە ڕاماناکانی هەر لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا نەمایەوە و کاریگەری لە کەسانی تریش کرد. دەرفەتی ئەوەم نەبوو کە نوسینەکانی، هەموو کارەکانی بخوێنمەوە، بەڵام شتێکە کە دەمەوێت باشتر و زۆرتر کارەکانی ببینم.

ئێوەیش لە زینداندا بوون. دوای پەیمانی هەینی پیرۆز بەردران. وەک زیندانیەکی پێشوو ئێوە چۆن ژیانی عەبدوڵای ئۆجالان لە زینداندا هەڵدەسەنگێنن؟

بە بینینی خاوەنی کام ئەزموونی هاوبەشین و چۆن لە هەستی گۆشگیری تێبگەین؛ من لە ئینگلتەرەدا لە زیندان بووم، دوریش بووم لە ئیرلەندا؛ دەرفەتی سەردانیکردنم هەبوو. بۆیە کاتێک لەبەر هەندێک هۆکار لە لایەن زیندانەوە سزا دەدرام، تێدەگەم لەوەی گۆشەگیرکردن  و هێشتنەوە لە ژووری تاکەکەسیدا چ مانەیەک دەگەیەنێت بۆ مرۆڤ. بەڵام هەرەوەک پێشتریش وتم ئەو گۆشەگیریەی دژی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت هەتا ئێستا بەرامبەرکەس نەکراوە. بە بینینی من، لەبەرئەوەی جێگرەوەیەک بۆ سیستەمی سەرمایەداری پێشکەش دەکات، دەستگیرییان کردووە چوونکە زۆر لێی دەترسن، لەبەرئەوەی ڕامانەکانییان پێ قبووڵ نییە. وا تێدەگەن بە بەندکردنی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڕامانەکانی دەکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات و لە مەراقی ئەوەدا دەبێت کە بڵێت ئەم مرۆڤە بۆ زیندانیکراوە و ئەم کەسە کێییە. بۆچی بەم شێوەیە نزیکی دەبنەوە؟ کاتێک کەسێکی وا پێشەوکەوتوو دەبین، کە بیرۆکەی جێگرەوە پێشکەش دەکات، یان دەیگرن یان بێدەنگی دەکەن. هەر بۆخۆی ئەوەی ویستیانە هەر ئەمەیە؛ بەڵام سوپاسگوزارین کە ناتوانن ئەمە بەدەسبهێنن. لەبەر ئەوەی فکر و رامانەکانی زۆر باشتر لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤایەتیدا بڵاوبووەتەوە.

پێشتر لە ئێرلەندا قۆناغێکی ئاشتی هەبوو. بە هەمان شێوەش لە تورکیادا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا قۆناغێکی وا هەبوو. لەو باوەڕەدام تۆ بەدواداچوونت بۆ ئەم قۆناغە هەبووە. ئایە دەربارەی عەبدوڵا ئۆجالان لە مەسەلەی کورد و قۆناغەی ئاشتیدا، دەتوانیت چی بڵێیت؟

لە ڕووی پێشەنگایەتی تێكۆشانەوە، لە نێوان تێكۆشانماندا بیرۆکەی هاوبەش هەیە. کاتێک هەوڵدەدین جێگرەوەیەکی بۆ شەڕ پێشکەش بکەین، لە ناو سیستەمی سەرەوەردا کەم مرۆڤ هەیە ئەم جێگرەوەیەیی قبوڵبێت. هەمووان ویستیانە کۆتای بەشەڕ بهێنن و لە بارودۆخی کۆمەڵایەتیدا شتێک ناگۆڕێت و ڕێگەی لێدەگرن. وە دیسانەوە هەوڵدەدات جێگرەوەیەک پێشکەش بکات. بۆیە تێکۆشانمان کۆتایی نایەت بۆیە گەلی کورد، گەلی فەلەستین و ئەو مرۆڤانەی ڕووبەرووی گوشار و زۆرداری دەبنەوە کۆدەبنەوە، پیشاندەری ئەوەی هیچ شتێک مەحاڵ نیە، هەموو شتێک شایەنی پێكهێنانە. وە لە ڕۆژی ٧٥ساڵەی رۆژبوونیدا ڕاگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان و دیار نەبوونی چارەنووسی بۆ گەلەکەی زۆر زەحمەتە.

بەڵام کاریگەرییەکەی گەورەیی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە، لە دوای مردنیشی ئەم کاریگەرییە بەردەام دەبێت. بۆیە لە قۆناغی ئاشتیدا حکومەتی تورک کشایەوە. حکومەتی ئینگلیزیش لە زۆر ڕووە جیاوازییەکی ئەوتۆیی نیە، کاتێک لە قۆناغی دانوستاندا ویستی کشانەوەی هەبوو، ئێمە لە کۆمەڵگایی نێونەتەوەیدا پشگیریمان وەرگرت. گەر ئەو پشتگیرییە نەبووایە ئەوە قۆناغی ئاشتی نەدەبوو.

دۆستانی گەلی کورد لە ٩ی تشریینی یەکەمەوە بە ناوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' هەڵمەتییەکان دەستپێکرد. لەم بارەیەوە دەتەوێت چی بڵێیت؟

بێگومان ناونیشانەکە ئازادییە. قۆناغێکی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان. کاتێک زیندان بووم گەر یەکێک پێی بگوتما من لەناو حکومەتدا دەبمە وەزێکی بچووک، من دەبمە ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا منیش پێم دەگوت ڕەوشت باش نیە، ئەم هەمووە هیچ کاتێک درووست نابێت. بەڵام ئەوەی مەحاڵ بوو من پێکمهێنا، ئێوەش بە هەمان شێوە بکەن. ئەمە بابەتێکە کە پێکدێت، تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە کەی پێكدێت. بۆیە دەستبەرداری مەبن.

بە هەمان بڕایاردارییەوە بەردەوام بن و لەو کەسەوە سوود وەرگرن کە بە تەنها گۆشەگیرکراوە و جگە لە خەڵکی کورد، کاریگەری لەسەر چەندین مرۆڤ دەکات. یانی لە ڕووی سەرکردایەتیکردنەوە سەرکردەیەکی بێهاوتایە. نازانین تاکەی دەژیت. بەڵام میراتیەکی وای جێهێشتووە لە قۆناغی ئاشتیدا بەرەوپێش دەچێت. لە تورکیادا هەموو شتێک دەگۆڕێت و هەموو کاتێک هەمان حکومەت لەسەر دەسەڵاتداری نابێت. جاری واهەیە لەناو سیاسەتدا لە هەفتەیەکدا شتی زۆر دەگۆڕێت. بۆیە چ دەبێت با ببێت بڕایارداری  لە سەر داهاتوو لەدەستی گەلی کورددا دەبێت، نەک لەدەست کەسی تردا، لەبەر ئەمە بەردەوام بن، دەستبەرداری مەبن