راگەیەنداوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لەهەرێمی مەتینا
٤ی ئایار لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزەکانمان لە کانی بۆتکێی گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا، داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. کاتژمێر ٠٧:٤٥ لە مەودایەکی نزیکەوە بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا بە نارنجۆک، چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیل لەو داگیرکەرانە درا کە خرابوونە ژێر چاودێرییەوە. لەو چالاکیەدا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٥ خێمە و ٢ سەنگەر لەناوبران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢، ٣ و ٤ی ئایار شاخی شەهید رەشید، شاخی زەنگیل و دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٦ جار، گۆڕەپانی سەری مەتینا و دەرگەلێی هەڕێمی مەتینا ٣ جار و هەرێمی ئاوی لۆلانی خواکورک یەک جار، بە گشتی ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
١ و ٣ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ و گۆلکای مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیمی زاپ، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب