هەڵبژاردنی کۆنگرە ستار بۆ کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانی شەهبا دەستیپێکرد

دوێنێ لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا هەڵبژاردنی کۆنگرە ستار بۆ کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ژن لە هەموو ناوچە و گوندەکان دەستیپێکرد.

وێڕای هەموو هێرش و لەشکرکێشییەکان، وێڕایی زۆری و زەحمەتییەکانی کۆچبەریی، ژنان لە عەفرین و شەهبا خۆیان ئیسپاتکردەوە و دوێنێ قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان دەستپێکرد و ژنانی عەفرین و شەهبا ڕۆشتنە ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان.

لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا دوێنێ کاتژمێر ٩ هەڵبژاردن بۆ کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانی دەستیپێکرد. هەڵبژاردنەکە لە سەر ئاستی ناوچەکانی فافین، ئەحداس، ئەحرەز، تل ڕفعەت و شێرەوا ٣٩ کاندینی ژن ناویی خۆیان تۆمارکرد بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی. هەرەوها لە لایەکی ترەوە هەر بۆ هەمان مەبەست لەسەر ئاستی ٢٠ گوندی ناوچەی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ژنان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانیەکان کرد و جارێکی تر بەرامبەر بە داگیرکارییەکان خۆیان سەلماندەوە.