هەپەگە شەهیدانی مەتینایی یادکردەوە

هەپەگە ٣ گەریلایی یادکردەوە کە لە مەتینا شەهیدبوون و وتی: "هاڕێیانمان قارەمان، ڕووبار و فیراز بە هاوڕێتی بەهێزییان، بوون بە پارێزەری ژیانی پیرۆزی پەکەکە، کە بە ڕەنج و خوێنی هەزاران شەهید ئافرێندراوە."

بەیاننامەی پەیوەست بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکی دا سەبارەت بە ٣ گەریلای شەهید ئەم شتانەی بڵاوکردەوە:

"لە هێرشی دووژمن کە لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی هەککاری مەتینا ئەنجامدرا، هاڕێیانی بە ڕێزی ئاپۆییمان قارەمان موراد، ڕووبار غەمگین و فیراز ئارتەش لە بەرامبەر دووژمندا هەتا کۆتا هەناسەی ژیانیان بەرخۆدانی فیداییان بەڕێوەبرد و شەهید بوون.

هاڕێیانی بە ڕێزی ئاپۆییمان قارەمان موراد، ڕووبار غەمگین و فیراز ئارتەش کە لە باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بوون، بە ئایدۆلۆژییای ئاپۆییەوە کە گەلمانی لەیەکتر کۆکردووەتەوە، بوون بە هیوای ئازادی گەلەکەمان. هاڕێیانی بە ڕێزی ئاپۆییمان قارەمان موراد، ڕووبار غەمگین و فیراز ئارتەش لە هەموو ساتێکی ژیانیاندا وەک دەروێشێکی ژیان و بۆ ئەوەی گەلەکەمان ببێتە خاوەنی پاشەڕۆژێکی بە شکۆ، بە فیداکاری خۆیانەوە لە دڵی گەلەکەماندا جێگەی خۆیان گرت. لە قۆناغێکدا هێرشی دووژمن زۆر سەختترین دەبوو، هاوڕێیانمان بە هەڵبژاردنی تێکۆشانی فیداییانەوە پێوەری شۆڕشیان بۆ هەموو گەنجانی کوردستان دانا و وەک مەشخەڵی ئازادی خەباتی ئێمەیان بەرەوپێشبرد.

هاڕێیانمان وەک میلیتانی فیدایی لە کاتی پێویستدا لە بەرامبەر دووژمندا شان بە شان بەرخۆدانیان دەکرد. بە هاوڕێتی بەهێزییان، بوون بە پارێزەری ژیانی پیرۆزی پەکەکە، کە بە ڕەنج و خوێنی هەزاران شەهید ئافرێندراوە."

وەک هاوڕێیانیان بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان قارەمان موراد، ڕووبار غەمگین و فیراز ئارتەش وەک نموونەیەک وەرگرین، یادکردنەوەیان زیندوو ڕاگرین و بەم هەستەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی ‌هێژایان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.

ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240510-image-20240510071859-1-jpeg291ead-image.jpg

ناسناو: قارەمان موراد

ناو و پاشناو: ئۆرهان دەمر

شوێنی لە دایک بوون: ڕحا

ناوی دایک و باوک: خانم – حاجی بەکر

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا

***

***

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240510-image-20240510071859-2-jpeg6ce6b7-image.jpg

ناسناو: ڕووبار غەمگین

ناو و پاشناو: محەمەد درەوش

شوێنی لە دایک بوون: ماکوو

ناوی دایک و باوک: ئایشە – ئەنوەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا

***

***

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240510-image-20240510071859-3-jpegae72d7-image.jpg*

ناسناو: فیراز ئارتەش

ناو و پاشناو: موحەمەد خلیچ

شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: غەزال – منیح

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا

******